KDC

ئەڵمانیا: شاندی باڵای کۆنفیدراسیۆن سەردانی بارەگای پارتێکیان کرد

 

شاندێکی باڵای کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە سەرپەرشتی سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن، لە شاری دیسلدۆرفی ئەڵمانیا، سەردانی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا (PDK-S)یان کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو حزبە کۆبوونەوە.

شاندەکە بە سەرپەرشتی دکتۆر ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن و بە یاوەریی شوکری بەرواری و هەرمن ئەحمەد، هەروەها قارەمان عوسمان لە بارەگای بارزانی سەردانی ئەو پارتەیان کرد و لە لایەن دکتۆر نافع بیرۆ ئەندامی مەکتەبی سیاسی، عەبدولباست حەمۆ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی، هەروەها کۆڤان خەلەف و فەرهەدین عەبدییەوە پێشوازییان لێکرا.

لەمیانەی دیدارەکەدا، شاندی میوان چەپکە گوڵی پیرۆزباییان بە بۆنەی کردنەوەی بارەگای نوێی پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا پێشکەش کرد و هیوا‌ی سەرکەوتنیان بۆ خواستن.

لە لایەکی دیکەوە، هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر چەند بابەتێکی گرنگ کرد و جەختیان لەسەر پێویستیی ڕۆڵی کاری هاوبەش کردەوە.

تەوەرێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە چۆنیەتیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و برەودان بەکاری پێکەوەیی لەنێوان ڕەوەندی کوردستانی لە تاراوگە، ئەوەش بە ئامانجی باشتر خزمەتکردنی دۆزی کورد و یەکخستنی هەوڵەکان لە دەرەوەی وڵات.

___

پرۆفایلی مانچستەر سیتی

nusar1

کۆنفیدراسیۆن بەبۆنەیی ٨ی مارس ڕاگەیەنراوێک بڵاودەکەنەوە

nusar1

ئەمەریکا بۆ ئیسرا ئیل :-ئیران هەرگیز نابێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی

KDC