فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی فەرەنسا لە شاری تولۆز بەئامادەبونی جێگری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن و بەبەشداری کۆمەڵگەی کوردی و فەرەنسی لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان دا ڕێوڕەسمێکیان شایستەیان سازکرد
ڕەوەندی کوردستان لە فەرەنسا (FDKF) لە شاری تولوز لە باشووری فەرەنسا، ڕۆژی 17ی ١٢ی٢٠٢٥ دا، بە بەشداریکردنی گەورەی کۆمەڵگەی کوردی و فەرەنسی ڕێوڕەسمێکی تایبەت سازکرا
لەڕێوڕەسمەکەدا عبدول جەبار شاهین بەرپرسی فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی فەرەنسا ، لە وتەیەکدا باسی مێژو و نیشانەی ئاڵای کوردستان کرد،سەرەتا لەلایەن کۆمەڵەی خویبون، و لە دواییدا لە کۆماری کوردستان لە مەهاباد بەشێوەی فەرمی هەڵکراوە ، هەروەهاخ لە 17ی ١٢ی 1999 بە فەرمی لەلایەن پەرلەمانی هەرێمی کوردستان وەکوو ئاڵای کوردستان پەسەندکراوە .

دواتر شوکری بەرواری، جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی کوردستانی و بەرپرسی ئۆفیسی دارایی کۆنفیدراسیۆن ، باسی لە گرنگی یەکگرتووی ڕەوەندی کوردی و رۆڵی کۆنفدراسیۆن لە یەکگرتن و نیشاندانی دەنگی کوردی لە دەرەوەی نیشتمانی کرد .
پاشان بەشی هونەری و دابەشبوونی موزیک و هەڵپەرکێی کوردی فۆلكلۆری بەشێک تری ڕێوڕەسمەکە بوو ، و هەمووان بەدڵخۆشییەوە بە هەستی سەربەخۆیی و ناسنامەی نیشتمانییان پیرۆزکرد .
