KDC

هۆڵەندا: ڤێستیڤاڵێکی گەورەی کولتوری کوردی و هۆڵەندیی سازدرا

 

بە ئامادەبوونی بەرپرسی نووسینگەی سەرپەرشیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی، فیدراسیۆنی لاوان ڤێستیڤاڵی کولتوریی کوردی و هۆڵەندییان سازدا، کە تێیدا ئامانج لێی ئاڵوگۆڕی فەرهەنگی و زیندووکردنەوەی شەوی یەڵدا و نەریتە کوردەواییەکانە.

ڕۆژی ٢١ی ١٢ی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی قارەمان عوسمان بەرپرسی نووسینگەی شفا بارزانی، شوکری بەرواری نوێنەری کۆنفیدراسیۆن ، یاد ئەمین سەرۆکی فیدراسیۆنی لاوانی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری ئۆستەرهاوس وڵاتی هۆڵەندا، ڤێستیڤاڵێکی بەرفراوانی کولتووریی کوردی و هۆڵەندییان ساز کرد.

 

ئامانجی سەرەکیی ڤێستیڤاڵەکە ناساندنی فەرهەنگ، کولتوور و هونەری ڕەسەنی کوردی و دروستکردنی پردێکی پەیوەندیی بوو لەنێوان هەردوو کولتووریی کوردی و هۆڵەندیدا، بەتایبەتیی نمایشکردنی دەوڵەمەندی و جوانیی فەرهەنگی کوردەواری.

بەرنامە هونەری و کولتوورییەکان

ڤێستیڤاڵەکە بە بەرنامەیەکی چڕ و هەمەجۆر دەستیپێکرد، کە چەندان بڕگەی هونەری لەخۆ گرتبوو.

کردنەوەی فیستڤاڵەکە لەلایەن ماڵڤا ئەندامی کارای فیدراسیۆنی لاوان هەروەها پێشکەشکارانی فیستڤاڵەکە دوو ئەستێرەی سەر شانۆی فیستڤاڵەکە ( کوین ، رۆزە) بەرنامەکانیان پێشکەش کرد .

لە بەشی نمایشدا، نمایشی جلوبەرگی کوردی ئەنجامدرا، کە تێیدا دیزاین و بەرگدوریی پۆشاکی خانمان لە لایەن  ڕۆزە حسێن ، شانبەشانی نمایشکردنی پۆشاکی شا بۆ پیاوان لە لاپەن گۆران و ژالە ئامادە کرابوو ، لە بواری میوزیک و گۆرانیدا، چەندان گروپ و هونەرمەند بەشدارییان کرد، لەوانە ئۆرکێسترای کولتووری و گروپی پۆپ کۆر پرستیج. هەروەها گروپەکانی هەڵپەڕکێی کوردی (زاگرۆس، کۆما ڕۆژ، کۆما ئازادی) بە نمایشە میللییەکانیان جۆش و خرۆشێکی زۆریان بەخشییە ئامادەبووان.

هاوکات سەمای مەولانا و ژەنینی دەف لە لایەن شلێر و ئالان پێشکەش کرا.

ژمارەیەک گۆرانیبێژی ناسراوی وەک، کاروان حەمەی حەلاق، چریکە، دەشنێ بابان، دڵبرین و باڤێڵ سەرهەنگ بە دەنگە خۆشەکانیان بەشدارییان کرد.

هەروەها کورتە فیلمێک لە سیناریۆ و دەرهێنانی باڤێڵ سەرهەنگ نمایش کرا.

خوانی کوردەواری و پێشانگەی دەستڕەنگینی

لە دەرەوەی هۆڵی سەرەکی، کەشێکی تایبەت ڕێک خرابوو، کە شێوازی مینی بازاڕی وەرگرتبوو. لەو بەشەدا جلوبەرگی کوردی و بەرهەمی نووسەران پیشان دەکران و دەفرۆشران.

بە بۆنەی هاوکاتبوونی ڤێستیڤاڵەکە لەگەڵ شەوی یەڵدا، مێزێکی تایبەت بە شێوازێکی هونەری و دەستڕەنگینی لە لایەن خاتوونێکی کوردەوە بۆ “شەوچەرە” ڕازێنرابووەوە. وەک بەشێک لە نەریتی میواندۆستیی کوردەواری، خواردن و خواردنەوەیەکی تەیبەت بۆ میوانان ئامادە کرابوو، کە بریتی بوو لە بریانی، یاپراخی گەڵامێو، شۆربای نیسکێنە و زەڵاتە، ئەوەش وەک هێمایەک بۆ ناساندنی چێژ و سفرەی کوردی بە میوانە هۆڵەندی و بیانییەکان.

وتار و کەسایەتییە بەشداربووەکان

لە بەشێکی دیکەی مەراسیمەکەدا، چەندان وتار پێشکەش کران. وتاری شیفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی، لە لایەن قارەمان عوسمان بەرپرسی نووسینگەی ناوبراو خوێنرایەوە. هەروەها شوکری بەرواریی وتاری کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پێشکەش کرد، یاد ئەمین سەرۆکی فیدراسیۆنی لاوان، وتاری فیدراسیۆنەکەی خوێندەوە.

لەو ڤێستیڤاڵەدا، ژمارەیەک لە کەسایەتییە دیارەکانی بواری سیاسی، کەلتووری و کۆمەڵایەتیی ئامادە بوون، لەوانە دلاوەر ئاژگەییی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و میران ئەبراهام سەرۆکی پێنی کوردی، هەرمن ئەحمەد سەرنووسەری گۆڤاری رەوەند.و چەندین کەسایەتی گرنگی رەوەندی کوردستانی لە دیاسپۆرادا ئامادەبوون.

ڕێکخەرانی ڤێستیڤاڵەکە سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی شفا بارزانی و دەستەی بەڕێوەبەریی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرد بۆ پشتگیرییە ماددی و مەعنەوییەکانیان، هەروەها ڕۆڵی خاتوو ڕۆزە حسێن وەک ڕێکخەر و یاد ئەمین بەرز نرخێنرا.

کۆتاییی ڤێستیڤاڵ و پەیامی پێکەوەژیان

دیمەنی کۆتاییی ڤێستیڤاڵەکە بریتی بوو لە وێنەگرتنی بە کۆمەڵی میوانان و ڕێکخەران لەسەر پلیکانەکانی هۆڵەکە، کە بە ئاڵای گەورەی کوردستان و هۆڵەندا ڕازێنرابووەوە.
ئەو دیمەنە گوزارشتی لە ڕووحیەتی نەتەوەیی و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی کوردان دەکرد لە ئەوروپا و پەیامی دۆستایەتی و مرۆڤدۆستیی کوردی بە دۆستانی هۆڵەندی گەیاند.

جێیباسە دوو وێنەگری خۆبەخش ، کە وەک فریلانس سپۆنسەری وێنەگری فیستڤاڵەکە بوون ئەوانیش :
تانگۆ رەسوڵ
ئەحمەد سلێڤانی

___

داوایەکی نێونەتەوەیی لە سەرۆکی ڕوسیا و ئۆکرانیا لە بارەی ئاگربەست و کردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی دەکرێت

nusar1

سەرۆک بارزانی :ئیرادەی گەلی کورستان لە چەکی کیمیایی و فرۆکەو مووشەک بەهێزترە

nusar1

پرۆفایلی مانچستەر سیتی

nusar1