KDC

لە دانیمارک فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دامەزرا

  • بە بەشداریی ژمارەیەک لە کۆمەڵە و ڕێکخراوە کوردستانییەکان، لە شاری کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک، کۆنگرەی دامەزراندنی فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەڕێوەچوو، لەم کۆنگرەیەدا کە جەخت لە یەکخستنی تواناکانی ڕەوەند کرایەوە، بەشداربووان لە بەیاننامەیەکدا داوایان کرد زمانی کوردی لە سەرتاسەری کوردستان بکرێتە زمانی فەرمی و خوێندن.

ڕۆژی شەممە 21ی ٢ی2026، چالاکییەکانی کۆنگرەی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری کۆپنهاگن دەستیپێکرد و ئەمڕۆش کارەکانی کۆنگرەکە بەردەوام بوو، بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کۆنگرەکەدا 11 کۆمەڵەی جیاواز راستەوخۆ بەشداربوون و بڕیارە 12 کۆمەڵە ببنە ئەندامی فەرمی فیدراسیۆنەکە، لە چوارچێوەی ڕێکخستنەوەی پەیکەری ئیداریشدا، سەرجەم کۆمەڵەکان لەژێر چەتری کۆمیتەیەکی گشتیدا کۆکرانەوە.

بڕیارە لە قۆناغی داهاتوودا، لە ڕێگەی دەنگدانی ئەلیکترۆنی و بە شێوازی ئۆنلاین، ئەندامان لەنێو خۆیاندا دەستەی بەڕێوەبەری بۆ کۆمیتەکە هەڵبژێرن و دواتر گفتوگۆ لەسەر ڕەشنووسی دەستووری ناوخۆیی فیدراسیۆنەکە بکەن، شایانی باسە توێژی گەنجان ڕۆڵێکی بەرچاویان لە کۆنگرەکەدا هەبووە و 25 گەنج بەشدار بوون.

تەوەرێکی سەرەکی دیکەی کۆنگرەکە بریتی بوو لە دەرکردنی بەیاننامەیەک هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، لە بەیاننامەی فیدراسیۆنەکەدا داوا کراوە کە زمانی کوردی لە هەر چوار پارچەی کوردستان بکرێتە زمانی فەرمی و لە کەرتی پەروەردە و فێرکردندا وەک زمانی سەرەکی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.
ڕەوەندی کوردستانی لە وڵاتانی ئەورووپا، بەتایبەت لە وڵاتانی ئێسکاندیناڤیا، خاوەنی پێگەیەکی جەماوەری فراوانن، دامەزراندنی ئەم فیدراسیۆنە لە دانیمارک وەک هەنگاوێکی ستراتیژی تەماشا دەکرێت بۆ کۆکردنەوەی دەنگە جیاوازەکان و دروستکردنی لۆبییەکی بەهێز بۆ داکۆکیکردن لە پرسە نەتەوەییەکان و پاراستنی کولتوور و زمانی کوردی لە تاراوگە، ئەم هەوڵە بەشێکە لە پرۆسەی ڕێکخستنەوەی ڕێکخراوە مەدەنییە کوردییەکان بۆ ئەوەی لەژێر یەک چەتردا و بە شێوەیەکی دامەزراوەیی کار بۆ ئامانجە هاوبەشەکان بکەن.

___

ئێران.. خۆپیشاندانێکی نوێ بۆ پرۆژەکانی گواستنەوەی ئاو

KDC

ماکرۆن: دەبێت بارودۆخی شنگال ئاسایی بکرێتەوە

KDC

چەوساندنەوەی سیاسی

KDC