KDC

٤٧ەمین ساڵیادی باوکی ڕۆحی نەتەوەیی کورد بارزانی نەمر لە شاری زیورخ بەرزڕاگیرا

ناوەندی  ڕەوەندی کوردستانی  زیورخ بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی مافی مرۆڤی سوریا لە ٤٧ەمین ساڵیادی باوکی ڕۆحی نەتەوەیی، بارزانی نەمر، ڕێورەسمێکی شکۆدار سازکرد

لە ڕۆژی ١ی٣ی٢٠٢٦، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی زیورخ بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سوریا، ڕێورەسمێکی شکۆدار و بەرزڕاگیراویان بەبۆنەی ٤٧ەمین ساڵیادی کۆچی دوایی باوکی ڕۆحی نەتەوەیی کورد، بارزانی نەمر، لە شاری زیورخ سازکرد.

ئەم ڕێورەسمە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕەوەندی کوردستانی نیشتەجێی سویسرا بەڕێوەچوو و بە شکۆوە ساڵیادی کۆچی دوایی ئەو سەرکردە مێژووییە کرایەوە.

ڕێورەسمەکە بە خولەکێک  وەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و سەروەری بارزانی نەمر دەستیپێکرد. پاشان ٤٧ مۆم لەلایەن ئامادەبووانەوە داگیرسان، کە وەک پەیمانێکی نوێ بۆ درێژەدان بە خزمەتکردن بە کوردستان و پاراستنی دەستکەوتە نەتەوەییەکان دوپاتکرایەوە.

لە بەشێکی دیکەی ڕێورەسمەکەدا، کورتە ڤیدیۆیەک لە ژیان و خەباتی بارزانی نەمر پیشان درا، کە تیشکی خستە سەر ڕێڕەوی ژیان و تێکۆشانی نەتەوەیی ئەو سەرکردەیە و کاریگەرییەکانی لەسەر بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد.

دواتر وتار لەلایەن نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان، ڕێکخراوەکان و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان خوێندرایەوە. لە وتارەکاندا بە گشتی جەخت لەسەر ئەوە کرا کە بارزانی موڵکی هەموو کوردستانە و نابێت هیچ لایەنێک بە هی خۆی بزانێت، بەڵکوو جێگای شانازییە بۆ هەموو ئەوانەی کە درێژە بە ڕێبازی خەبات و یەکڕیزی نەتەوەیی دەدەن.

لە کۆتایی ڕێورەسمەکەدا، بەڵێنی وەفا و درێژەدان بە خەبات و ڕێبازی بارزانی دووبارە جەختی لێکراوە و ئامادەبووان پەیمانیان نوێکردەوە لەسەر پاراستنی ڕێبازی نەتەوەیی و نیشتیمانی.

یادکردنەوەی سەرکردە و ڕێبەرانی نەتەوەییمان ئەرکی سەرشانی هەموومانە. بە یەکگرتوویی و بەرزڕاگرتنەوەی ئەم ساڵیادییە، دووبارە پشتگیریمان بۆ بەردەوامی ڕێبازی نەتەوەیی و خزمەتکردن بە کوردستان نیشاندا

___

بە ڤیدیۆ: ڕاپۆرتێک لەسەر پڕۆژەی ھاوبەشی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان و ناوەندی ڕەوەندی کورد لەدەرەوە

KDC

بۆ سەردانی شوێنە ئایینییەکانی کەربەلا رۆشتن و بوونە قوربانی

KDC

پڕۆفایلی نەیمار داسێلڤا

nusar1