KDC

كۆمیتەی ناوەندی رەوەندی كورد لە شاری گەڤل ی سوید دامەزرا

شاندێك لە ئەندامانی ئۆفیسی ناوەندی رەوەندی كورد لە وڵاتی سوید سەردانی شاری گەڤل یان كرد و دیدارێك لەگەل ژمارەیەك چاڵاكوان و كەسایەتییە دیارەكانی كوردی دانیشتووی ئەو شارە یان كرد، و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی چۆنییەی كاركردن و هەماهەنگیی نێوان كوردانی ئەو وڵاتە بە گشتی و هی دانیشتوی ئەو شارە بەتایبەتی كرا.

لە دیدارەكەدا بریار درا كۆمیتەی ناوەندی رەوەندی كوردی لە شاری گەڤل لە رێگەی ژمارەیەك كەسایەتی دیاری كوردی ئەو شارەیە پێكبهێنرێت، بۆ ئەوەی ئەوانیش بە شێوەیەكی فەرمی و باشتر بتوانن كار لەسەر پتەوكردنی پەیوەندی و كارەكانی نێوان كوردانی ئەو دەڤەرەیە بكەن.

لەلایەكی دیكەوە، بریار درا ئەندامانی كۆمیتە نوێیەكەی شاری گەڤل لەلایەن خۆشیانەوە و لەرێگەی پەیوەندی و ناسیارە تایبەتەكانی خۆیان هەوڵ بدەن بۆ بتوكردنی پەیوەندی نێوان كوردانی ئەو شارە و هەروەها لەگەل كەسایەتی و رێكخراوە سویدییەكان.

شایەنی باسە، بریارە ئۆفیسی ناوەندی رەوەندی كورد لە سوید چەندین دیداری دیكەی بەم شێوەیە لەگەل چاڵاكوان و كەسایەتییە كوردەكان لە شارەكانی تری ئەو وڵاتە ئەنجام بدات، بۆ ئەوەی بتوانن بەیەكەوە سەیوانێكی هاوبەش و فراوان بۆ كاركردن لە پێناو دۆزی كورد و بەرژەندییە گشتییەكان دابنێن.

___

کۆبوونەوەی کۆمیتەی گشتی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا بەڕێوەچوو

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی فینلاند بەشداریان لەساڵوەگەڕی شەهیدکردنی پێشەوا قازی موحەمەد کرد

nusar1

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە یابان لەگەڵ جێگری بەرپرسی گشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی یابان کۆبوونەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW