KDC

وەزیرانی دەرەوەی رووسیا و ئۆکرانیا لە تورکیا کۆدەبنەوە 

ئاژانسە هەواڵییەکانی ڕووسیا، ئەمڕۆ دووشەممە ڕایانگەیاند، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەگەڵ دیمیترو کۆلیبا وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە.

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسە ڕووسیەکان، کۆبوونەوەکە لە 10ی ئازار و لە ئەنتالیای تورکیا دەبێت، وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ، ئەمڕۆ رایگەیاند، کە وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دیمیترو کۆلیبا و، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ، ڕازی بوون لە کۆڕێکی دیپلۆماسیدا لە ئەنتالیای کەناری دەریای نێوەڕاستی تورکیا کۆببنەوە و ئەویش تێیدا ئامادە دەبێت.

جێی باسە، ئەمە یەکەم کۆبوونەوەیە لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوەی نێوان لایەنی ڕووسی و ئۆکرانیا، لەوەتەی 12 ڕۆژە رووسیا هێرشی کردووەتە سەر ئۆکرانیا و تا ئێستاش جەنگ بەردەوامە.

___

باکووری کوردستان: دوومنداڵی دووانەی تەمەن پێنج ساڵ لەگەڵ دایکییان, بەهۆی لەبەرکردنی جلی کوردی دەستگیردەکرێن

nusar1

سوید: ئەندامی لیژنەی ڕاگەیاندی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی فرێدریک مالم دەکات

nusar1

زیرەکی دەستکرد و کاریگەرێتی لەسەر مرۆڤایەتی!؟!؟

nusar1