KDC

ئەمەریکا دوایی ٢٠ ساڵ هێزەکانی لە ئەفغانستان دەکشێنێتەوە


ڕۆژی پێنج شەممە جۆن بایدن سەرۆکی وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕۆژی ٣١ ی ئابی دیارکرد ،وەک دواڕۆژ بۆ کشانەوەی تەواوی هێزەکانی لە ئەفغانستان
ئەمەو لە لێدوانەکەیدا لە واشنتنی پایتەخت بایدن رایگەیاند:- پاراستنی وڵات ئەرکی سەرشانی ئەفغانیەکانە ،هەروەها باوەڕمان بە سوپایی ئەفغانی هەیە ،کەبەرپەچی هێزەکانی تالیبان بداتەوە ئەوەشی هەیە لە ئێستادا تالیبان کشانەوەی هێزەکانی بەهەل زانیوە توانیویانە چەند ناوچەیەک کۆنترۆڵبکەن
لەبارەیی ئەوەیی هێزەکانی ئەمەریکا بە ئامانجی خۆی گەیشتووە لە شەری دژی تیرۆر ،لەوبارەوە سەرۆکی ئەمەریکا وتی ( ئێمە کۆتایی بەشەرێکی دوور درێژ و هەميشەیی لەمێژووی ئەمەریکا دێنین)
لکۆتایی دا بایدن پاڵپشتی وڵاتەکەشی بۆ حکومەت و سوپایی ئەو وڵاتە دوپاتکردەوە
،هەروەها ئەو کەس و لایەنانەشی لە گەڵ هێزەکانی ئەمەریکا کاریانکردەوە و ژیانیان لە مەترسیدایە ،ئەمەریکا ڕێکاری پێویست دەگرێتەبەر بۆ نشتەجێبوونیان لە ئەمەریکا ژیانیان پارێزراو دەبێت
جێی ئاماژەییە لە م ماوەیەدا هێزەکانی تاڵیبان توانیان لە باکوری ئەو وڵاتە پێشرەوی بکەن، و بەپێی هەواڵکان هەرێمی
قەندەهاریان کە هاوسنور لە گەڵ وڵاتی تاجیکستان کۆنترۆڵکردووە

سۆران

___

فەرەنسا.. 272 کۆچبەری رزگار کرد کە دەیانویست بە بەلەم بپەڕنەوە بۆ بەریتانیا

KDC

پۆتین :ئۆپەراسیۆنی سەربازی تا گەیشتن بە ئامانجەکان بەردەوا دەبێت

nusar1

کەناڵی سوێس لە ماوەی ساڵی 2021دا تۆماری نوێ و بێوێنەی بەدرێژایی مێژووەکەی تۆمارکردووە

nusar1
KDC

FREE
VIEW