KDC

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن بە یاوەری شاندێک گەیشتە تاران پایتەختی ئێران

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن بە یاوەری شاندێک گەیشتە تاران پایتەختی ئێران.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەمڕۆ سێشەممە، فوئاد حوسێن بە یاوەری شاندێک گەیشتووەتە تارانی پایتەختی ئێران و، بڕیارە لەگەڵ سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە، و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە کۆببێتەوە.

ئەحمەد سەحاف باسی لەوەشکردووە، کە وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن لە میانەی کۆبوونەوەکانیدا، ژمارەیەک پرسی گرینگ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران تاوتوێ دەکات، لەوانە، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و رەوشی ئەمنی ناوچەکە، ھەروەھا بانگھێشتنامەیەکی سەرۆککوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی پێشکەش بە سەرۆککۆماری ئێران، ئیبراھیم رەئیسی دەکات، ئەویش بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لووتکەی سەرکردەکانی وڵاتانی دراوسێی عێراق، کە چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتایی ئەم مانگەدا لە بەغدا ببەسترێت.

راشیگەیاندووە، کە ھەریەک لە راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی، قاسم ئەعرەجی و بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیران، رائید جوحی و سەرۆکی فەرمانگەی وڵاتانی دراوسێ سەر بە وەزارەتی نێوخۆ، ئێحسان عەوادی یاوەری فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراقن.

خێڵان بەختیارە

___

بەلجیکا: حاکمی شاری لۆڤین پەیوەندی خۆیان و سەرۆک وەزیرانی کوردستان بە گرنگ وێناکرد

nusar1

ناوەندی ئوسترالیا و دوو کۆمەڵەی کوردی پێکەوە چالاکییەکانیان ئەنجام دەدەن

nusar1

ئەڵمانیا:پزیشکێکی سوری بە تاوانی دژی مرۆڤایەتی دادگایی دەکرێت

nusar1