KDC

هەزاران هاووڵاتی ئەفغانی لە فڕۆکەخانەی کابووڵەوە دەگواسرێنەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێ، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، نزیکەی 16,000 کەس لە فڕۆکەخانەی کابووڵەوە گواسراونەتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە ئەمەریکا هەوڵدەدات تاوەکو 31 ی ئەم مانگە، ئەرکەکانی گواستنەوەی هاووڵاتیان تەواو بکات.

جەنەڕاڵ هانک تەیلەر، بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، 61 فڕۆکەی سەربازی و ئابووری و مەدەنی، لەگەڵ کۆمەڵێ فڕۆکەی وڵاتانی دیکەدا، هاووڵاتیانیان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حامید کارزای بردووەتە دەرەوە، کە لە کۆی ئەو ژمارەیە، 11,000 کەسیان لە رێی فڕۆکە سەربازییەکانی ئەمەریکاوە بووە.

گوتیشی، لە مانگی حەوتەوە، تا ئێستا ئەمەریکا، 42,000 کەسی لە فڕۆکەخانەی کابسوڵ گواستۆتەوە، 37,000 کەسیان لە دوای کۆنترۆڵکردنی کابووڵەوە بووە لەلایەن تاڵیبانەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، جۆن کیربی، ئاماژەی بەوەدا، کە لە نێو ئەو کەسانەی گواستراونەتەوە، چەند هەزار هاووڵاتییەکی ئەمەریکییان تێدایە و، هەزاران ئەفغانیشیان تێدایە پێشتر لەگەڵ هێزەکانی ئەمەریکا کارییان کردووە و، داوای ڤیزای کۆچبەری تایبەتیان کردووە، هەروەها ئەو کەسانەشی تێدایە کە مەترسی هەڕەشەکانی تاڵیبانیان لەسەرە و، لە رێکخراوە ناحکوومییەکان و دەزگاکانی راگەیاندن و کارەکانی دیکە کارییان کردووە.”

___

کۆمەلا ڕەڤەندا کوردستانی ل باژارێ ڤۆلفسبۆرک ڕۆژا شەهیدکرنا شێخ معشوق خزنەوی لبیرتینن.

nusar1

وێڕای ناڕەزایەتی وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا، زانایەکی بکوژی عێراقی مافی مانەوە وەردەگرێت

KDC

سوید: لەسەر پەلاماردانی پۆلیس چەند پەنابەرێک سزادران ودوای تەواوکردنی ماوەی سزاکەیان دیپۆرتی وڵاتەکانیان دەکرێنەوە

nusar1