KDC

ماکرۆن: فەڕەنسا لە یارمەتیدانی عێراق بەردەوام دەبێت

سەرۆکی فەرەنسا و سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای کۆبوونەوەیان، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان ئەنجامدا و، هەردوولا جەختیان لە کاری پێکەوەیی کردەوە، هەروەها سەرۆکی فەڕەنسا جەختیشی لە یارمەتیدانی عێراق کردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 28ی8ی2021، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەڵوێست و هەوڵەکانی فەڕەنسا لە سەرخستنی کۆنفرانسی بەغدا بۆ هاریکاری و هاوبەشی لە بەرزدەنرخێنت، هەروەها جەختیشی لەوە کردەوە، کە پێکەوە کارکردنی فەڕەنسا و عێراقیش بۆ سەرخستنی دیموکراسی بەردەوام دەبێت.

دواتر ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا، رایگەیاند، وڵاتەکەی سوورە لەسەر یارمەتیدانی عێراق لە شەڕی دژی تیرۆر و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیان لێکەوتووەکان، هاوکات هەڵبژاردنی داهاتووی عێراقیشی بە گرینگ وێناکرد و هیوایشی خواست، کە بێگەرد و بێ کەموکورتی بێت.

بڕیاریشە ماكرۆن سەردانی هه‌رێمی كوردستان بکات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم كۆببێته‌وه‌.

کۆنفڕانسی لووتکەی بەغدا بۆ هاوکاری و هاوبەشی، بە بەشداری سەرۆک و وەزیرانی دەرەوەی نۆ وڵات بەڕێوەدەچێت.

___

نووسەرێکی کورد بە سەرۆکی ناوەندی پێنی نێونەتەوەیی هەڵدەبژێردرێت

KDC

دوو ئەندامی نۆژین لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک دەستگیرکران

nusar1

بەلجیکا پلانێکی نوێ بۆ پەنابەرانی وڵاتەکەی جێبەجێ دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW