KDC

سەرۆكی نوێی حكوومەتی ئەفغانستان دیاریکرا

ناوی سەرۆكی نوێی حكوومەتی ئەفغانستان، كە بڕیارە بەم نزیكانە پێكبهێندرێت، ئاشكرا كرا.

ئاژانسی دەنگوباسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، مەلا عەبدول غەنی برادەر یەكێك لە رێبەرە ناسراوەكانی گرووپە چەكدارەكانی ئەفغانستان دەبێتە سەرۆكی حكوومەتی نوێی ئەو وڵاتە.

گرووپە چەكدارەكانی ئەفغانستان، لە دوای كشانەوەی ئەمەریكا، رۆژی 31ی ئابی 2021 دوایین سەربازیان كشایەوە و، كۆتاییهاتنی جەنگی 20 ساڵەی ئەفغانستان راگەیێندرا، دەستیان بەسەر ئەو وڵاتەدا گرت.

دوێنێ یەكێك لە رێبەرانی گرووپە چەكدارەكان بۆ ئاژانسەكانی دەنگوباس، ئاشكراكرد، كە بەم نزیكانە زانیاریی لەسەر پێكهێنانی حكوومەت ئاشكرا دەكەن.

___

بەریتانیا: یانەیەکی سەر بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی چاوی لە یەکەمی خولەکەیە

nusar1

چالاکوانێکی سیاسیی دوای ئەوەی خۆی رادەستی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکاتەوە، گیان لە دەست دەدا

KDC

بەلجیکا: کۆمەڵەی ئاشتیی چالاکییەکی هونەرییان بۆ منداڵان ڕێکخست

nusar1
KDC

FREE
VIEW