KDC

به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا گەیشتە هەولێر

کەمێک پێش ئێستا، جۆزێپ بۆرێل، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا گەیشتە هەرێمی کوردستان و، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لە لایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.

بڕیارە بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتیی ئەوروپا لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە و بە یاوەریی پارێزگاری هەولێریش، سەردانی قەڵای هەولێر بکات.

___

مۆسکۆ :وەڵامی هەر هەوڵێکی ناتۆ بۆدابینکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە ئۆکرانیا دەدەینەوە

nusar1

بەلجیکا: بەرپرسی ناوەندی برۆکسل لەگەڵ دوو پەرلەمانتاری یەکێتی ئەوروپا کۆبووە

nusar1

نەرویج: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری رێورەسمێکی تایبەت دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW