KDC

ئەمریکا هەڕەشەی سزا لە ئێران دەکات ئەگەر کەشتییەکان چەک لە ئەتلانتیکەوە بگوازرێنەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هەڕەشەی لە ئێران کردووە ئەگەر جموجوڵی کەشتیەکانی لە ئۆقیانووسی ئەتڵەسی ھەستی پێبکرێت ، بەتایبەت لە گواستنەوەی چەک بۆ وڵاتانی دی .

نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند:”ئەگەر ئەمە هەوڵێک بێت بۆ گواستنەوەی چەک یان پێشێلکردنی پابەندبوونە نێودەوڵەتییەکان بە شێوەیەک لە شێوەکان ، ئێمە ئامادەی وەڵامدانەوەین “

پرایس، وتیشی:”ئێمە ئامادەین بۆ بەکارهێنانی ئەو میکانیزمانەی کە لە بەردەستماندایە، لەوانە سزاکان، دژی هەر حزبێک کە یارمەتی ئێران بدات چەک بۆ هاوبەشەکانی دابین بکات، پەنا بۆ توندوتیژی ببات، یان ئەو هێزانەی کە لەلایەن ئەوەوە پشتگیری دەکرێن”

سەرچاوە : ئاژانسی ھەواڵی ” TASS “

___

بەناوبانگترین ووشە لە ئۆکسفۆرد دیاری کرا

KDC

هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق هیچ لە بارودۆخ ناگۆڕێت

KDC

نوێنەری کۆنفیدراسیۆن لەسەر چەند پرسێک لەگەڵ ئەندامانی کۆنگرێس کۆبووەوە

nusar1