KDC

مەترسی سەهەڵدانەوەی شەڕی کشمیر هەیە

ناكۆكی نێوان پاكستان و هیندستان لەسەر کشمیر جارێكی دیكە سەرهەڵدەداتەوە و، مەترسی پێکدادان هەیە، 7 کەسیش لە لایەن موسڵمانە توندڕەوەکان کوژراون.

لە دوای گرتنەوەی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە، گرژیی و ئاڵۆزی لە ناوچەی كشمیر سەریهەڵداوەتەوە و، رۆژنامەی واشنتن پۆست بڵایكردەوە، ئەم مانگە 7 كەسی سڤیل لە ناوچەی هیمالایای هەرێمی کشمیر، لەسەر دەستی موسڵمانە توندڕەوەكان كوژراون.

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەکە، یەكێ لە كوژراوەكان هیندۆسی بووە، لە شاری سریناگاری زۆرینە موسڵمان، كە كارمەندی دەرمانخانە بووە.

كشمیر ناوچەی ناكۆكی نێوان پاكستان و هیندستانە و لە ساڵی 1947وە، هەردوولایەن خۆیان بە خاوەنی دەزانن، بۆیە لەو ماوەیەوەدا 3 جەنگی گەورەیان لەسەری کردووە.

لە ساڵانی نەوەدەكانی سەدەی رابردوودا، گرووپە موسڵمانە توندڕەوەكان، جەنگی هیندستانیان كرد بە ئامانجی بەدیهێنانی سەربەخۆیی بۆ كشمیر، یا چوونە پاڵ پاكستان، بەهۆیەوە دەیان هەزار كەس ئاوارە بوون.

حكوومەتی هیندستان، پاكستان تۆمەتبار بە هاندانی لەشكری چاكە و سوپای محەمەدی لەسەر خاكی پاكستان بۆ هێرشكردنە سەر كشمیر تاوانبار دەکات، بەڵام پاكستان دەڵێت تەنیا پشتیوانی دبلۆماسی و ئەدەبیی بۆ گەلی كشمیر دەنێرێت.

___

مێژویەکی کورتی ڕۆژی 8 ی مارس ،بوونە بۆنەیەکی جیهانی

nusar1

بۆ رێگری لە کۆچبەران، یۆنان کامرێرا و رادار دادەنێت

KDC

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوەی نائاسایی لە بارەی کۆریایی باکوور سازدەکات

KDC