KDC

یوئێن داوا لە لیبیا دەکات پلان بۆ چارەسەرکردنی دۆخی نالەباری پەنابەران دابڕێژێت

کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمڕۆ هەینی داوای لە حکوومەتی لیبیا کرد، کە پلانێکی بەپەلە دابڕێژێت، بۆ ئەوەی دۆخی ناهەمواری پەناخوازان و پەنابەران وێنای دەکەن، دەستبەجێ بە شێوەیەکی مرۆیی و مافپەروەرانە مامەڵەیان لەگەڵ بکەن.

ڤینسنت کۆشتیل، نێردەی تایبەتی UNHCR بۆ کاروباری رۆژئاوا و نێوەندی دەریای نێوەڕاست، لە راپۆرتێکیدا هاتووە، لە مانگی تشرینی یەکەمەوە کە هێرشی ئەمنی و دەستگیرکردن لە لایەن دەستەڵاتدارانی لیبیاوە دەستی پێکردووە، خراپبوونێکی توندیان بینیوە و، پێویستە دەستەڵاتدارانی لیبیا، پلانێکی گونجاو پێشبخەن تا ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرن و چارە بەردەوام پەرە پێبدەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە UNHCR ئامادەیە، لەگەڵ ئاژانسەکانی دیکەی یوئێن، بۆ پشتگیریکردن لە پلانێکی کاری بەپەلە، کە بتوانێت یارمەتیدەربێت بۆ کەمکردنەوەی ئازارە “ترسناکەکانیی پەناخوازان و پەنابەران لە لیبیا.

ئەوەشی گوت کە UNHCR بەردەوام داوا لە دەستەڵاتدارانی لیبیا دەکات، کە ڕێز لە مافی مرۆڤ و کەرامەتی پەناخوازان و پەنابەران بگرن، هاوکات دەستگیرکردن و ئازادکردنی هەڕەمەکیانە ڕابگرن.

___

سوید بە بلدۆزەر دوکانەکان تاڵان دەکرێن

KDC

سەرۆکایەتی (وڵاتانی کواد )ناوچەکانی زەریایی هیندی و ئارام ئازادو کراوەدەبن

KDC

ئەمەریکا وەڵامی هێرشی میلیشیاکان دەداتەوە

KDC