KDC

ئیسرائیل چەند موشەکێک ئاراستەی دیمەشق دەکات

سۆران حەسەن…
تەلەفیزۆنی ڕژێمی سوریا بڵاوی کردەوە کە دوێنێ درەنگانی شەو ئیسرائیل چەند موشەکێکی ئاراستەی دەوروبەری دیمەشق
کردووە
ئاژانسی دەنگو باسی سوریا (ناسا) بلاوکردەوە کە لەکاتژمێر 00:56 شەو هێزەکانی ئیسرائیل چەند موشەکێکی ئاراستەی دەوربەری دیمەشق لە ناوچەی زاکیە کردوە بەهۆیەوە زەر زیانی مادی لێکەوتەوە
بەڵام سوپا و ڕاگەیاندی ئیسرائیل هیچ لێدوان و هەواڵێکی لەو بارەوە بڵاونەکردۆتەوە
هەروەها هەفتەی پێشوش ڕۆژی شەممە ناسا بڵاویکردەوە کە ئیسرائیل هێرشی موشەکی کردۆتە سەر سوریا لە ئەنجام دووسەربازی ڕژێم و کوژراون یەکێکیتریش بریندار بووە بەو هۆیەوە زەرو زیانی ماددی لێکەتۆتەوە
جێی ئاماژەیە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ئیسرائیل چەندین هێرشی کردۆتە سەر سوریا و ئامانج لەو هێرشانە تێکدان و ڕێگریکردن لە جێگیرکردنی سوپای قودسی سەر بە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران وهێزە چەکدارە بەکرێگیراوەکانی سەر بە ئێران لە خاکی سوریا ،کە ئیسرائیل ئەم هێزانە بە هەرەشە بۆ سەر ئاسایش و ئارامی ئیسرائیل دەزانێت

سەرچاوە:-
RT

___

بەلجیکا: ناوەندی رەوەندی کوردستانی بەشداری کۆبوونەوەی ناوەند و کۆمەڵە کوردییەکان دەکات

nusar1

یارییەکانی ئەمڕۆ

nusar1

لەجیهاندا 10 دەوڵمەندترین کەس سامانیان بەشێوەیەکی سەرسورهێنەر بەرزبۆتەوە

nusar1