KDC

ئیسرائیل و رووسیا لێکتێگەیشتنیان بۆ وەدەرنانی ئێران لە سووریا هەیە

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی ئیسرائیل زێڤ ئیلکین، کە لە میانەی دیدارێکی 10 ڕۆژ پێش ئێستا لە سۆچی و لە نێوان ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا و نەفتالی بێنێت سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕۆڵی وەرگێڕی گێڕاوە، ئاشکرای کردووە، ئەوان تێگەیشتنێکن هەیە لە نێوانیاندا بۆ کارکردن لەسەر وەدەرنانی ئێران لە سووریا.

پۆستەکەی ئۆرشەلیم بە ناونی جيروزاليم پۆست، کە بە ئینگلیزی لە ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە، هاتووە، کە هاندەری نزیکبوونەوەی ئەم دواییەی ڕووسیا و ئیسرائیل، کە لە 22ی مانگی ڕابردوو دروستکراوە، تێگەیشتنیان ئەوەیە کە هەردوولا، ئامانجێکی هاوبەشیان لە دەرچوونی ئێران و بریکارەکەی لوبنانی (حیزبوڵا) لە سووریا هەیە.

بەپێی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، کە بڵاویکردووەتەوە، ئیسرائیل لە سەرەتای ساڵەوە 23 جار خاکی سووریای کردووەتە ئامانج و، 65 ئامانج تێکشکێندراوە و 120 کەسی کوژراون.

ئاژانسی هەواڵی سانای سووریا، دواین هێرشەکەی پشتڕاستکردەوە، کە تەنیا لە رووی ماددییەوە زیانیان پێگەیشتووە.

ئەو ڕوانگەیە دوێنێ ڕوونی کردەوە کە “لەو ناوچەیەدا کە سەر بە میلیشیاکانی ئێران و بارەگای فرقەی چوارەم و پێگەی میلیشیاکانن، چەک و تەقەمەنی هەیە، بەبێ ئەوەی تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر زیانەکان ئاشکرا کردبێت”.

ڕوانگەکە دەڵێت، ڕۆژی شەممە پێنج شەڕڤانی لایەنگری ئێران بە موشەکی ئیسرائیلی کوژران، ئەوەش لە دوای بە ئامانجگرتنی گوندێکی دیمەشق.

___

وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێکی دەرکرد

KDC

ناوەندی هانۆڤەر و کوردستانییانی ڤۆلسبۆرگ کۆڕێکیان سازکرد

nusar1

شاندی جولەکە و ئەمەریکا لە ڕیاز: سعودیە زەمینەی ئاساییکردنەوە لەگەڵ “ئیسرائیل” ئامادە دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW