KDC

سی و یەکەمین لووتکەی ناتۆ لە برۆکسل دەستی بە کارەکانی کرد

ئەمڕۆ دووشەممە 14ی حوزەیران، لە رێوشوێنێکی ئەمنیی توندوتۆڵدا و بە گرتنەبەری رێکاری تەندروستیی دژ بە پەتای کۆڕۆنا، سەرکردەی وڵاتانی ئەندام لە پەیمانی باکووری ئەتڵەنتیک “ناتۆ”، کۆبوونەوە.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵوو، بارەگای ناتۆ لە بڕۆکسل پایتەختی بەلجیکا، 30 سەرۆکی دەوڵەت و حکوومەتی وڵاتانی هاوپەیمان لەخۆ دەگرێت کە بۆ باسێکی چڕ کۆدەبنەوە.

بابەتە سەرەکییەکانی لووتکەکە بریتین لەو بڕیارانەی دەدرێن لەبارەی ئەو نەخشەڕێگایەی کە ئاراستەی 10 ساڵی داهاتووی پەیمانەکە دیاریی دەکات، دەستەواژەی ستراتیجییەتی ناتۆ، رووسیا، باڵابوونی چین، کاریگەریی ئاسایشی گۆڕانی کەشوهەوا، هەڕەشەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان و تەکنەلۆجیای رووخێنەر، نوێنەرایەتی ناتۆ لە ئەفغانستان و زۆر بابەتی دیکە.

___

دیداری کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی

nusar1

ڕێگری لە دەیان هەزار کۆچبەر کراوە

nusar1

سوید: بەرپەسێکی پێشووی ڕژێمی ئێران بە زیندانی هەتاهەتایی سزا دەدات

nusar1