KDC

لە پێناو جارێکی دیکە دەرچوونەوەی ئەردۆغان هەوڵی دەستکاری دەستوور دەدرێت

پارتى داد و گەشەپێدانى تورکیا لەبەر ئاستەنگەکانى بەردەم هەڵبژاردنەوەى ئەردۆغان بۆ خولێکى دیکەى سەرۆکایەتى، دەیەوێت گۆڕانکارى لە سیستمى سەرۆکایەتیدا بکات.

موراد گەزیجى، سەرۆکى کۆمپانیاى گەزیجى بۆ راپرسى و لێکۆڵینەوە، لەبەرنامەیەکى تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند: ئاکپارتى گەیشتۆتە ئەو باوەڕەى کە سیستەمى (50+1)، ئاستەنگى گەورە بۆ دوبارە هەڵبژاردنەوەى رەجەب تەیب ئەردۆغان لە هەڵبژاردنى داهاتودا دروست دەکات.

وتیشى،” ئاکپارتى لەبەرنامەیدایە لە مانگى (3 بۆ 4)ى ساڵى داهاتو، بەرێگاى ئەنجامدانى ریفراندۆم گۆڕانکارى لە دەستور و یاساى هەڵبژاردن بکات و رێژەى پێویستى دەنگ بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار کەم بکات.

سەرۆکى کۆمپانیاى گەزیجى رونی کردەوە، ئەکپارتى دەیەوێت رێژەى دەنگى پێویست بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار لە (50+1)ەوە، کەم بکاتەوە بۆ (40+1)، لەگەڵ ئەوەشدا سیستمى سەرۆکایەتى بۆ نیو سەرۆکایەتى بگۆڕێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، چەند رۆژێک پێشتر، ئەردۆغان و چەند بەرپرسێکى دیکەى ئاکپارتى رایانگەیاندبو کە سیستمى (50+1) بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار ئاستەنگى گەورە دروست دەکات

___

ئەڵمانیا دەستپێشخەری بۆ دامەزراندنی هێزی کاردانەوەی خێرای ئەورووپا دەکات

KDC

بەسەدان کەس لە مەدرید پشتیوانی لە بیابانی خۆرئاوا وسەرکۆنەی هەڵوێستی ئیسپانیا دەکەن

nusar1

ئیتیلاعاتا ئیرانێ چالاکڤانەکێ دی یێ رۆژهلاتا کوردستانێ دەستەسەر کر

KDC