KDC

ئوسترالیا حزبوڵای لوبنانی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەناسێنێت

سۆران حەسەن

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئوسترالیا تەواوی حیزبوڵای بە “ڕێکخراوێکی تیرۆریستی” دیاریکرد، بە تایبەتی باڵی سەربازی ئەو ڕێکخراوە چەکدارییەی کە کۆنترۆڵی بەشێکی زۆری لوبنان دەکات.

وەزیری نێوخۆی ئوسترالیا، کارین ئەندریۆس، گوتی: ئەو تاقمە چەکدارە بە پشتیوانی ئێرانییەکان، بەردەوامن لە هەڕەشەکردن لە هێرشە تیرۆریستییەکان و پشتگیریکردنی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان و، هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە و باوەڕپێکراو بۆ سەر ئوسترالیا دروست دەکات.

واشنتن داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد حیزبوڵای لوبنان بگرێتەوە لەگەڵ باڵی سیاسی و سەربازی لە لیستە تیرۆریستییەکان، یاسادانەرانی ئەمریکاش داوایان لە یەکێتی ئەوروپا کرد کار لەسەر بڕیاری بە تیرۆریست ناساندنی حزبوڵا بکەن، هەرچەندە ئەمەریکا لە ساڵی 1997ەوە ئەو پارتەی بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دیاری کردووە.

نەمسا حزبوڵای لوبنانی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بە باڵی سیاسی و سەربازییەوە قەدەغەکرد و سیاسەتی یەکێتی ئەوروپا بۆ قەدەغەکردنی تەنیا قۆڵی سەربازی تێپەڕاند.

ئەلێکساندەر شالێنبێرگ، وەزیری دەرەوەی نەمسا گوتی: “ئەم هەنگاوە ڕەنگدانەوەی ڕاستەقینەی خودی ئەو گروپەیە، کە جیاوازی ناکات لە نێوان قۆڵی سەربازی و سیاسیدا”.

لە کانوونی دووەمی 2020دا، خەزێنەی بەریتانیا حزبوڵای بە هەموو باڵەکانی وەک گروپێکی تیرۆریستی دەستنیشان کرد، بەریتانیا لەگەڵ تۆڕەکانی حیزبوڵا لە ئەوروپا بەتەنیا نەبووە و، نێوخۆی ئەڵمانیا بڕیاری قەدەغەکردنی ئەو پارتەی بە باڵی سەربازی و سیاسییەوە داوە.

بەڵام هۆڵەندا یەکەم وڵاتی ئەورووپییە کە حزبوڵای قەدەغە کرد و لە ساڵی 2004، ئەمستردام قەدەغەی تەواوی چالاکییەکانی حزبوڵای لەسەر خاکەکەی ڕاگەیاند و بووە یەکەم وڵاتی ئەوروپایی کە بڕیارەکەی دەرکردووە.

سەچاوە:-
France24

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەریتانیا لە بەردەم سەفارەتی ئێران خۆپیشاندان دەکەن 

KDC

کەناڵی سوێس لە ماوەی ساڵی 2021دا تۆماری نوێ و بێوێنەی بەدرێژایی مێژووەکەی تۆمارکردووە

nusar1

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی 33مین ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینە مەزنەکەی گەلی کوردستان

nusar1