KDC

نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە بزوتنەوەی تاڵیبان دەکات مافە بنەڕەتییەکانی ئافرەتان بپارێزرێت

ئەنتۆنیۆ گۆتێرس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، دەبێت تاڵیبان مافە بنەڕەتییەکانی ئافرەتان بپارێزێت، داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد، کە پارە بلۆککراوەکانی ئەفغانستان ئازاد بکەن، بۆ ئەوەی خێزانەکان بە ناچاری بیر لە فرۆشتنی منداڵەکانیان بۆ خواردن نەکەنەوە.

گۆتێرس لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان، داوای لە تاڵیبان کرد، کە لەم ساتەدا هەڵوێست و متمانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە دەستبهێنن، ئەوەش بە ناسین و پاراستنی مافە بنەڕەتییەکانی ئافرەتان.

تۆڕی هەواڵی بی بی سی بڵاویکردەوە، کەسکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، نیگەرانییەکی زۆری لە راپۆرتەکانی ئەم دواییەی دەستگیرکردن و ڕفاندنی چالاکوانان دەردەبڕیوە و، جەختی لەسەر پێویستی ئازادکردنیان کردەووەتەوە.

جێی باسە، پار ساڵ لە ئەنجامی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و ڕۆژئاوە لە ئەڤغانستان، بزوتنەوەی تاڵیبانی تیرۆرستی جیهانی، دەستی بەسەر تەواوی وڵاتەکەدا گرت، لەو کاتەوە تەواوی ئازادییەکان سەرکوت دەکرێن، خەلافەتی ئیسلامی تاڵیبان، مافە بنەڕتییەکانی ئافرەتان پێشێل دەکات،
هەروەها هەفتەی پێشوو، نەتەوەیەکگرتووەکان داوای لە تاڵیبان کرد، کە زانیاری لەسەر شوێنی چالاکوانانی ئافرەتان ئاشکرا بکات، کە لەلایەن دەستەڵاتدارانەوە مافەکانیان پێشێل دەکرێت.

سۆران حەسەن

___

بزانە دەوڵەتی یاسا پێی وایە ئەمجارە سەرۆککۆمار بۆ کێ دەبێ

KDC

بۆ یەکەمجار لە مێژووی سوید ئافرەتێک وەک سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی دیاریکرا

KDC

بەشێکی دیکەی شایستە داراییەکانی جووتیاران خەرج دەکرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW