KDC

ئیتڵاعات گەنجێکی کورد دەستگیردەکات و چارەنووسی دیار نیە

هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ کۆتایی هەفتەی ڕابردوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیرکراوە و چارەنووسی نادیارە.

بە گوێرەی هەوڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کۆتایی هەفتەی رابردوو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی جوانڕۆ، بێ پیشاندانی فەرمانی دادوەری، هاووڵاتییەکیان بە ناوی سوهەیب یارئەحمەدی تەمەن 23 ساڵ، دەستگیرکردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

سوهەیب یارئەحمەدی خەڵکی گوندی شەروێنەی سەر بە شارۆچکەی کڵاشی جوانڕۆ بووە و، دوای دەستگیرکرانی، بە دواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ناوبراو، تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە

___

”پێشمەرگە لە مێزی گفتوگۆی سەرۆکەکانی جیهاندا”

KDC

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئاماری شەڕو پێکدادانەکانی بڵاوکردەوە

nusar1

پێشوازی لە ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان

KDC