KDC

سوریا:دابەزینی هێزی سەربازی هاوپەیمانان گەڕان بەدوای سەرکردەکانی ڕێکخراوی تیرۆرستی قاعیدە

هێزەکانی هاوپەیمانان بەسەرۆکایەتی ئەمەریکا دابەزینی هێزی سەربازی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سورریا هاو سنوور تورکیا بۆ لێدانی پاشماوەکانی ڕێکخراوی تیرۆرستی قاعیدە ،کە کەمپەکانی ئاوارەکانیان وەک پەناگەیەک بۆ خۆحەشاردان بەکارهێنابوو
ئەمە ڕوانگەیی سوریا بڵاوکردەوە ،کە هێزەکانی هاوپەیمانان دابەزینی ئاسمانی هێزی سەربازی هاوسنور لەگەڵ تورکیا بۆ لێدانی پاشماوەی تیرۆرستانی قاعیدە لە کەمپەکانی ئاوەرەکان
ڕوانگەی سوریا بە ئاژانسی دەنگوباسی فرانس پرسی ڕاگەیاند : کە هێلیکۆپەترەکانی هاوپەیمانان بەدوای چەند داواکراوێکی ڕێکخراوی تیرۆرستی قاعیدە، کە لە کەمپەکانی ئاتما ،کە دووکاتژمێر پێکدادان ڕوویداوە ،بەڵام نازانرێت دواکراوان کێ بوون

جۆن ڕیگسبی وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمەریکا لەسوریا ڕایگەیاند “قاعیدە تائێستا هەڕەشەیە بۆ سەر ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانمان”
وتیشی: “گروپەکە سوریا وەک پەناگەیەکی پارێزراو بەکاردێنێت بۆ دووبارە خۆرێکخستەوە و هەماهەنگی لەگەڵ لقە دەرەکییەکان و پلانی تیرۆرستی لە دەرەوەی وڵات دادەنێن
گروپە توندرەوە تیرۆرستیەکانی “ڕزگارکردنی شام”کە پێشتر بە (ئەلنوسرە) ناسرابوون چەند گروپێکی تر کە نزیکەی نیوەی ناوچەی ئیدلب و دەوروبەریان کۆنترۆڵ کردووە
گروپەتوندرەوەکان بە ناوی پارێزگاری ئاین (حراس الدین )سەر بە ڕێکخراوی تیرۆرستی قاعیدەی لە ناوچەکەدا چالاکن و واشنتۆن سەرکردەدیارە توندرەوەکانیان بەئامانج دەکات

ناوچەی ئەتما (اطمة)چەندین کەمپی ئاوارەکان هەیە، دەڵێن سەرکردە توندرەوە تیرۆرستیەکانی قاعیدە لە نێو ئاوارەکاندان خۆیان شاردۆتەوە و ەک پەناگەیەکی بەکاریدەهێنن

سۆران حەسەن

___

بەریتانیا: حکومەت پلانی هەیە ،یەکەم کۆمەڵە کۆچبەر بۆ ڕواندا ڕەوانە بکات

nusar1

بۆکارئاسانی ڕەوەندی کورد، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی چەند شارێکی سوید دەکەن

nusar1

ناوەندی رەوەندی كورد لە دەرەوە پشتگیری كاندیدی كورد لە میونیخ دەكات

KDC
KDC

FREE
VIEW