KDC

عیزەت ئۆزجانتش: لەوانەیە ئەردۆگان پەنا بۆ ڕاگەیاندنی باری نائاسایی ببات

پرۆفیسۆر عیزەت ئۆزجانتش، پێشبینی دەکا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، پەنا بۆ راگەیاندنی باری نائاسایی ببات.

ئۆزجانتش کە بەوە ناسراوە نزیکی ڕەجەبی تەیب ئەردۆگانی سەرۆکی تورکیایە و لە چەندین پرسدا راوێژی لەگەڵ دەکا، لە پۆستێکی تویتەردا، نووسیویەتی کە ڕەنگە حەتمی بێت جارێکی دیکە باری نائاسایی لە تورکیا رابگەیەندرێت.

ئەردۆگان دەڵێ، تورکیا بە هۆی قەیرانی سەختی ئابووریەوە کەوتووەتە حاڵەتی لە ناکاو، ئەگەر دۆخەکە بەم شێوە بەردەوام بێت، ڕەنگە بە هۆی هۆکاری ئەمنییەوە باری نائاسایی رابگەیەنین، ئەوەشی گوتووە، کە لەبەر هەستیاری خۆی بۆ وڵاتەکەی، هەست دەکا کە پێویستی بەوەیە داواکەی دووبارە بکاتەوە بۆ کۆبوونەوەی گشتی پەرلەمانی تورکیا لەسەر ئەو پرسە.

ئۆزجانتش لە مانگی کانوونی یەکەمی 2021دا ئاماژەی بە پاشەکشەی ئابووری توند کرد و رایگەیاند، ئەوان وەک کۆمەڵگا دەبێت بۆ حاڵەتی فریاگوزاری ئامادە بن.

___

بە سەرپەرشتی سەرۆکی کۆنفدراسیۆن دەستەی نوێی ناوەندی یۆنان هەڵبژێردران

nusar1

بەریتانیا: ناوەندی بێرمینگهام ئاهەنگێکی خێزانیان ئەنجامدا

nusar1

حکومەتی هەرێمی کورستان کار لەسەر بۆری گواستنەوەی گازی سروشتی بۆ سنورری تورکیا دەکات

nusar1