KDC

وێبنارێک بۆ وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کورستان ساز دەکرێت

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، وێبنارێکی تایبەت سەبارەت بە پڕۆژەی خوێندنی ئەلیکترۆنی زمانی دایک، کە پڕۆژەی ناوەندەکە بوو، بۆ ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رێی بەرنامەی Zoom ساز دەکات.

کاتژمێر 7:30 خولەکی ئێوارەی شەممە بە کاتی ئەڵمانیا و، کاتژمێر 9:30 بە کاتی هەولێر، ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، وێبنارێک بۆ ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رێی بەرنامەی Zoomەوە ساز دەکات، کە تایبەتە بە پڕۆژەی ناوەندەکە، ئەویش خوێندنی زمانی دایکە بۆ منداڵانی تاراوگە لە رێی ئۆنلاینەوە.

پڕۆژەی خوێندنی زمانی دایک، ساڵی رابردوو ناوەندی ڕەوەندی کورد دایە وەزارەتی پەروەردە و، لەلایەن ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە خۆشحاڵییەوە کاری بۆ کرا و بڕیاریشە لە رێککەوتی 6ی3ی ئەمساڵ بکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە، کە لەسەر ئەرکی وەزارەت سێ مامۆستا بۆ هەردوو شێوەزاری سۆرانی و بادینی تەرخان کراون، هاوکات لەسەر ئەرکی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، مامۆستایەکی فێربوونی کوردی لاتینی تەرخان کراوە.

جێی باسە، ئەوەش دەرئەنجامی خەمخۆری ناوەندەکە و وەزارەتی پەروەردەیە، لە پێناو ئەوەی منداڵانی کوردی دانیشتووی وڵاتانی دیکە، بێ بەش نەبن لە نووسین و خوێندنەوەی زمانی دایک، وە لە کۆتاییشدا لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە، بڕوانامەی فەرمیی بە منداڵە بەشداربووەکان دەدرێت.

___

شاژنی بەریتانیا خەڵاتی ئیمپراتۆریەتی بەریتانیای بەخشییە پزیشکێکی عێراقی

KDC

شاندێکی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیان کرد

nusar1

ھەموارکردنەوەی یاسایی پێدانی ڤیزەی ئەلکترۆنی

KDC
KDC

FREE
VIEW