KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە یابان دادەمەزرێت

لە رێی ئۆنلاینەوە، کۆبوونەوەیەکی گشتی بۆ دامەزراندنی ناوەندی یابان ئەنجامدرا و، ئەندامانی ناوەندەکەش کەسایەتی ئەکادیمی و دیاری کوردانی پارچەکانی کوردستانن و، نیشتەجێی وڵاتی یابانن.

دامەزراندنی ناوەندی یابان، هەنگاوێکی دیکەی ناوەندی ڕەوەندی کوردە تا لەو وڵاتەشدا، بەرنامە و پڕۆژە نەتەوەییەکانی کوردی تێدا ئەنجام بدا، وە ئەندامانی ناوەندی یابان بە دامەزراندنی ناوەندەکە، زۆر خۆشحاڵ بوون و، ئامادەیی ئەوەیان نیشاندا، کە بە ھەموو توانایەکیان لە بوارە جیاجیاکانی پەیوەست بە کوردانی تاراوگە و، بەتایبەت لە وڵاتی یابان، ڕۆڵی دیار و بەرچاویان ھەبێت و، خزمەت بە کوردستان بکەن.

جێی باسە ئەوان جەختیشیان لەوە کردەوە، کە لە چوارچێوە و پرەنسیپە نەتەوەییەکان کارەکانیان دەکەن و، ھەوڵ دەدەن لەو وڵاتەدا کار لەسەر ئامانجەکانی ناوەندی ڕەوەندی کورد بکەن

___

کۆنفیدراسیۆن پشتیوانی بەرهەمەکانی کوردستان لە بازاڕەکانی ئەمریکا دەکەن

nusar1

بانگهێشتێک لە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانییەوە

KDC

وێڕای شکستهێنانیان حزبوڵای عێراقی هەڕەشە لە ئەمەریکا و سعوودییە دەکەن

KDC