KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دوورگەی یۆلاندی وڵاتی دانیمارک دامەزرا

ناوەندی ڕەوەندی کوردی لە کۆبنهاگن، کە پێکهاتبوو لە بەرپرس و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەند، سەردانی دوورگەی یولاندیان کرد، بە مەبەستی بەشداریکردن لە دامەزراندنی ناوەندێکی دیکەی ڕەوەندی کوردی لەو دوورگەیە.

بە ئامادەبوونی چەند ئەندامێك و کەسایەتێک لە دوورگەی یولاند، گفتوگۆ و سەرنجی پێویست سەبارەت بە گرینگی دامەزراندنی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دوورگەکە، بۆ کوردانی ئەو دوورگەیەی دانیمارک و کۆکردنەوەیان لەو ناوەندەدا، باسیان لێوەکراو و، ئەو سەرنج و ڕوونکردنەوانەی پێویست بوون، گفتوگۆیان لە بارەوەکرا.

جێی باسە، دواتر دەستکرا بە پڕۆسەی هەڵبژاردن و، کاک کمال وەک گەنجێکی لێھاتوو بە توانا، بە بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە ئۆغوسی دوورگەی یولاند ھەڵبژێردرا و، دواتریش دیاریکردنی هەموو لیژنەکانی دیکە بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانیان دەست نیشان کران

___

کۆنفراسی ئاشتی پێکەوەژیان لە چوارچێوەی دەستوری ئێراق و چەند دیدارێکی ڕۆژنامەوانی

nusar1

رێبەر ئەحمەد: رێژەی تاوان زیادی کردووە

KDC

ڕێگری لە دەیان هەزار کۆچبەر کراوە

nusar1