KDC

گەورەترین کەشتی جیهان ئامادەکاری بۆ گەشتکردن دەکات

دوای نزیکەی سێ ساڵ لە دروستکردنی، گەورەترین کەشتی گەشتیاری جیهان بە ناوی (سەرسامی دەریاکان)، ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی گەشتیاران دەکات.

گەورەترین کەشتی گەشتیاری دەریایی جیهان، (سەرسامی دەریاکان)، درێژیی کەشتییەکە 362 مەترە ،لەتاوەری ئیفل درێژترە ،یەکەم گەشت لە 04ی مانگی سێ لە فلۆریدا بۆ کاریبی ، بە 6 هەزار و 988 گەشتیارەوە ئەنجام دەدات

کەشتییەکە لە کارگەی (چانتیرێس دی ئێتلانتیک )لە سەینت نازیری فەرەنسا دروست کراوە، بەمەش دەبێت بە گەورەترین کەشتی ،کەپێویستی بە تیمێکی 2300 کەسی هەیە بۆ بەرێوەبردنی کەشتییەکە.

مارک تەمیس، جێگری سەرۆکی پرۆژەی کەشتییەکە ڕایگەیاند دوای شەش ساڵ ئێمە بە ناساندنی کەشتی (سەرسامی دەریاکان)و ،تایبەتمەندیەکانی بۆ میوانەکان لە هەموو جیهانەوە دڵخۆشمان دەکات

ئەمە سایتی سکای نیوز لەزاری جێگری سەرۆکی پرۆژەکە بلاویکردەوە لە نەخشە دانانەوە تا گەشت کردن ،بە شارەزایی و لێهاتووی کارمەندانی تەکنکیکی کۆمپانیاکەمان بەرەوپێشمان بردووە و بەشێوەیەک کە سەرسامی گەشتیاران بێت

جێی ئاماژەیە بەهۆی ڕێککارەکانی خۆپارێزی پەتایی کۆرۆنا یەکێک لە مەرجەکانی گەشتەکە ئەوەیە ،کە پێویستە هەموو ئەو سەرنشینانەی تەمەنیان لە سەروو 12 ساڵە بەڵگەنامەی ڤاکسینی کۆرۆنایان هەبێت ومنداڵانی سەروو تەمەن دوو ساڵیش پشکنینی نەرێنییان بۆ پێش گەشتکردن هەبێت

___

دیداری شاندی كۆنفیدراسیۆن لەگەڵ ستافی سەناتۆر تێنا سمیس

nusar1

سوپای پاسداران ئاسەوارە مێژووییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەتاڵان دەبات

KDC

ئاگاداریەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کوردستانیانی لە وڵاتی ئۆکرانیا نیشتەجێن

nusar1