KDC

ئۆکرانیا بۆ گفتوگۆی بێ مەرج لەگەڵ ڕووسیا ئامادەیە

سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، كییڤ ره‌زامه‌ندی نیشانداوه‌، كه‌ به‌بێ مه‌رجی پێشوه‌خته‌ لەناوچەیەکی سنووری له‌گه‌ڵ رووسیا گفتوگۆ ئەنجام بدات، ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له‌گه‌ڵ ئه‌لێكسانده‌ر لۆكاشینكۆ، هاوتا بێلاڕووسه‌كه‌ی رێككه‌وتووه‌، كه‌ دانوستانه‌كان له‌نێو خاكی بێلاڕووس ئه‌نجام نه‌درێت، به‌ڵکو له‌ ناوچه‌ی چه‌می بریبیاتی سنووری نێوان ئۆكرانیا و بێلاڕووس به‌ڕێوه‌بچن.

ئه‌لێكسانده‌ر لۆكاشینكۆ، سه‌رۆكی بێلاڕووس رایگەیاند، بۆ ڤلادیمێر پوتن، هاوتا رووسییه‌كه‌ی پێشنیازی ئه‌وه‌ی كردووه‌، شاندی رووسیا له‌ شاری گۆمێل بمێنێته‌وه‌ و، بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو گفتوکۆکان لە پێناو ئاشتی له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا دوابخرێن.

___

بەرەی پۆلیساریۆ :هەڵوێستی ئیسپانیا بەرامبەر بەبیابانی خۆرئاوا پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

nusar1

ناوەندی هۆلی بەریتانیا کورتە فیلمێکیان نمایش کرد

nusar1

لە هەر خولەکێکدا لەجیهان ١١ کەس بەهۆی برسێتییەوە گیان لەدەستدەدەن

KDC