KDC

هەشت وڵاتی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا پێشنیاری بە ئەندام بوونی ئۆکرانیا دەکەن

هەشت وڵاتی ئەندام لە ناوەراست و ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا دوای دەسبەجێی دانوستاندنی ئۆکرانیا بۆ ناو یەکێتی ئەوروپا دەکەن

لەنامەیەکی کراوە کە ڕۆژی دووشەممە بڵاویانکردەوە ، سەرۆکی هەشت وڵاتی ناوەندی و ڕۆژهەڵاتی یەکێتی ئەوروپا داوایان لە ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا کرد دەستبەجێ ئۆکرانیا وەک وڵاتێکی پاڵێوراو بۆ ئەندامێتی یەکێتی ئەوروپا دانوستانی لەسەر بکرێت ، سەرۆکەکانی وڵاتانی بولگاریا، کۆماری چیک، ئیستۆنیا، لاتڤیا، لیتوانیا، پۆڵەندا، سلۆڤاکیا و سلۆڤینیا، باوەڕیان وایە کە ئۆکرانیا شایەنی ئەوەیە دەستبەجێی ببێتە ئەندام یەکێتی ئەوروپا دا

هەروەها فلۆدومیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا داوای لە یەکێتی ئەوروپا کرد بە ئەندامێتی دەستبەجێی وڵاتەکەی بۆ ئەندامێتی یەکێتی ئەوروپا بناسێنن، لە کاتێکدا کیێڤ بەرگرییەکی بێوێنەیان کردووە توانیویانە هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر خاکەکەی شکستپێ بهێنن

جێی ئاماژەیە پەیوەست بوون بە یەکێتی ئەوروپا پێویستی بە میکانیزمێکی ئاڵۆز هەیە و ئۆکرانیا هێشتا لە دەرەوەی یەکێتی ئەوروپایە و دانوستان لەو بارەوە کاتی درێژخایەنی دەوێت

سۆران حەسەن

___

کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە

nusar1

خەلیفە حەفتەر بەشداری هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لیبیا دەکات

KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی رۆژی جلوبەرگی کوردی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە 

KDC
KDC

FREE
VIEW