KDC

ڕێکخراوی بزاڤی ئاشتی ناوخۆیی پەیامێک ئاراستەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات

رێکخراوی بزاڤی ئاشتی ناوخۆیی بە بۆنەی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا پەیامێکیان ئاڕاستەی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە و، داوا دەکەن لە رێی گفتوگۆوە کێشەکان چارەسەر بکەن.

دەقی پەیامەکە:

بە ناوی خوای بەخشندە و سەرچاوەی ئاشتی و میھرەبانی

بۆ بەڕێز ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان

ئێمە وەک ڕێکخراوێکی چالاکی بواری ئاشتی و برایەتی فەرھەنگی جەنگ و توندوتیژی و خوێنڕێژی، لە ڕێی ئێوەی بەڕێزەوە وەك ڕێکخراوێکی جیھانی بۆ پاراستنی ئاشتی و ئارامی نێودەوڵەتی و برایەتی نێوان گەلان و، ڕێگری لە دەستدرێژی دەوڵەتان بۆ سەر یەکتر و کردەی دوژمنکاری ڕەت دەکەینەوە و، دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی ھەموو ئەو ئاشتی خواز و مرۆڤ دۆستانەی جیھان بۆ ڕاگرتنی ھێرشەکانی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، کە مەرگەساتی گەورەی لێکەوتۆتەوە. ھەروەها جاڕدانی ئاگربەست و چارەسەری کێشەکان لە ڕێی گفتوگۆ و ڕێککاری ئاشتی و دانوستانی سیاسییەوە.

بە تایبەتیش کە جەنگەکە تەنھا لەو خوێنڕێژییەی ئێستادا کورت نابێتەوە و ناوەستێت، وە مەترسی گەورەبوونی لێدەکرێت و بە کردار بۆتە ھەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری هەموو جیھان.

ھیوادارین ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لەم ڕوەوە گەورەتر و کاراتر بێت و، ھەمووان ڕێز لەم مەرجەعیەتە جیھانییە گەورەیە بگرن.

لەگەڵ ڕێزماندا

بزاڤی ئاشتی ناوخۆیی

ھەرێمی کوردستانی – عێراق

___

فەرەنسا: لیژنەیەک لە کوردانی هەر چوار پارچە دامەزرێنرا

nusar1

گروپێکی ساختەکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی عێراق دەستگیر دەکرێن

KDC

بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی ئێران دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW