KDC

سەرۆک شارەوانییەکی سوید بە جیاوازی مامەڵەکردن لەگەڵ پەنابەراندا ڕەخنەی ئاراستەدەکرێت

شارەوانیی ستاڤانستۆرپ، دوای بڕیاری یارمەتیدانی پەنابەرانی ئۆکرانیا ڕەخنەی لێگیراوە، کە هاوکاری پەنابەرانی ئۆکرانیا دەکات، هاوکات بە بەردەوامیش دژایەتی پێشوازیکردنی پەنابەرانی وڵاتانی دیکە دەکات.

کریستیان سۆنیسۆن، سەرۆکی شارەوانی پارتی پارێزگار، رایگەیاند کە ئەو سەرسام نییە و زۆر گرینگی بە رەخنەکان نادات، کە کەسانێک زۆر نیگەرانن و ناتوانن خۆیان کۆنتڕۆڵ بکەن.

وەک زۆرێک لە شارەوانییەکانی دیکەی سوید، شارەوانی ستاڤانستۆرپ، کە دەکەوێتە پارێزگای سکۆنه، ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ وەرگرتن و یارمەتیدانی پەنابەرانی ئۆکرانی.

سۆنیسۆن ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم دۆخەی ئێستا بە شێوەیەکی تەواو جیاوازە و سویدییەکان هاوسۆزی ئۆکرانییەکانن.

ڕەخنە لە شارەوانی و سەرۆکەکەی گیراوە کە لە مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەی پەنابەراندا جیاوازی دەکەن، ستاڤانستۆرپ، یەکێکە لەو شارەوانیانەی سکۆنە، کە کەمترین ڕێژەی پەنابەری وەرگرتووە لە کاتی قەیرانی پەنابەری ساڵی 2015.

هەروەها کریستیان سۆنیسۆن بە نەژادپەرست تاوانبار کرا، کە تێیدا وەڵامی دایەوە: “هەتا من بزانم هیچ ئاواز و ڕەنگ و ئاینێکی پێستی باس نەکراوە، تەنیا دەتوانم بڵێم کە پەنابەرانی ئۆکرانیا هۆکارێکی ڕاستی و ئاشکرایان هەیە بۆ پاراستن”.

___

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران كۆڵبه‌رێكی كورد ده‌كوژن

KDC

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی وێبنارێک لەسەرپەیماننامەی سیڤەر سازدەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW