KDC

دوای دوو مانگ لە چاندنی دڵی بەراز بۆی کۆچی دوای کرد

یەکەم نەخۆش لە جیهاندا کە دڵی بەرازی بۆ دانرا و سەرکەوتوو بوو، بەڵام دوای دوو مانگ پاش نەشتەرگەرییەکەی، گیانی لە دەست دا.

لە بەیاننامەیەکدا نەخۆشخانەی زانکۆی ماریلاند رایگەیاند، دەیڤد بێنێتی تەمەنی 57 ساڵانم دوای دوو مانگ لە چاندنی دڵی بەراز بۆی، دۆخی تەندرووستی تێکدەچێت و کۆچی دوایی دەکات.

دوو مانگ پێش ئێستا، ڕووداوە زانستییەکە ڕاگەیەندرا، نەخۆشخانەکە تێبینی کرد کە بۆ یەکەم جار دەرکەوت، کە دڵی گیانلەبەرێک دەتوانێت بەردەوام بێت لە کارکردن لە نێو جەستەی مرۆڤدا بەبێ ڕەتکردنەوەی دەستبەجێ، ئەوەش دوای ئەنجامدان و کۆتایی هاتنی نەشتەرگەرییەکە.

جێی باسە، هۆکاری مردنەکەی روون نەکراوەتەوە، کە ئایا دڵی لەکار کەوتووە، یا بە نەخۆشی دیکە کۆچی دوایی کردووە.

___

شاندێکی ناوەندی لەندەن بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن

nusar1

به هۆى وشەى كوردستان له توركيا چەند پارتێکی كوردى دادگای دەکرێن

KDC

رۆژهەڵاتی كوردستان، وەرگەڕانی پاسێك قوربانی لێدەكەوێتەوە

KDC