KDC

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا :هێرشەکەی سەر شاری هەولێر تیرۆریستییە

ئێوارەی ئەمڕۆ بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەلایەن ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێگەیشت.
بەپێی سایتی فەرمی فیسبوکی سەرۆکی حکومەت ، ئەنتۆنی بلینکن سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر شاری هەولێری کرد و هاوڕابوو لەوەی ئەم هێرشە نارەواییەی سەر هەولێر تیرۆرستییە،پێشێلکارییەکی زەقی سەروەری عێراقە
لەبەشێکی دی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
، جەختی لەسەر پێویستیی رووبەڕووبوونەوەی ئەو دەنگۆ و بانگەشە ناڕاستانە كردەوە کە لەم ساڵانەی دواییدا بڵاو دەکرێنەوە و ماوە ماوە دەکرێنە پاساو بۆ هێرشکردنە سەر هەولێر.

ئەمەوسەرۆکی حکوومەت سوپاسی وەزیری دەرەوەی ئەمریکای کرد بۆ سەرکۆنەکردنی ھێرشە تیرۆریستییەکە و داواشی کرد ئەمریکا پشتیوانیی زیاتری هەرێمی کوردستان بکات.

جێی باسە بەپێی بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کورستان ،شەوی 12/13-3-2022. پاش کاتژمێر یەکی بەرەبەیانى، 12 مووشەکی دوورمەودای بالیستی لە سنوورەکانی دەرەوەی عێراق، لە رۆژهەڵاتەوە ئاراستەی باڵەخانەی نوێی کۆنسوڵخانەی ئەمریکی لە هەولێر کران و ناوچە سڤیلنشینەکانی نزیک بارەگای کەناڵی کوردستان24 و دەوروبەری بەر هێرشەکە کەوتن

سۆران حەسەن

___

فرۆکەیەکی چینی بە 133سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە

nusar1

کاردانەوەی پەنابەرە موسڵمانەکان سوید ناچاردەکات ،وەک دانیمارک هەڵوێستی توندیان بەرامبەر پەنابەران هەبێت !؟

nusar1

تێسلا زیاتر لە 53 هەزار ئۆتۆمبیل لە بازەرەکان دەکێشێتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW