KDC

ئیسرائیک بەجێبەجێکردنی سزا نێودەوڵەتییەکانی دژ بەمۆسکۆ پابەندە

ئیسرائیل بەڵێنی داوە پابەند بێت بەو سزایانەی، وڵاتانی ڕۆژئاوا بەسەر مۆسکۆدا سەپاندوویەتی، ئەوەش بەهۆی هێرشی داگیرکاری دژی ئۆکرانیا، کە ڕێگە بە هیچ کەسایەتی و لایەنێکی ئیسرائیلی نادات ئەو سزایانە پێشێل بکەن.

یایر لاپید وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، لە شاری براتیسلاڤای سلۆڤاکیا، ڕایگەیاند، وەزارەتەکەی شان بە شانی بانکی ناوەندی ئیسرائیل و بەرپرسانی فڕۆکەوانی و وەزارەتەکانی دارایی و وزە، کار دەکات بۆ ئەوەی دڵنیا بێت کە هیچ لایەنێک سزاکانی مۆسکۆ فەرامۆش نەکات.

هەڵوێستی ئیسرائیل لەسەر سزا نێودەوڵەتییەکانی سەر مۆسکۆ، بووە مایەی سەرنج و بایەخدان، بەهۆی پەیوەندییە بەهێزەکانی نێوان ئیسرائیل و هەندێک دەوڵەمەندەکانی نزیک لە ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆکی ڕووسیا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی میدیاکانی ئیسرائیل، فڕۆکەیەکی سەر بە ملیاردێری ڕووسی، ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ کە هاوکات هەڵگری ڕەگەزنامەی ئیسرائیلییە، ڕۆژی یەکشەممە مۆسکۆی جێهێشتووە بۆ فڕۆکەخانەی بێن گوریۆن لە تەلئەبیب نیشتووەتەوە.

سۆران حەسەن

___

هەڵبژاردنەکانی ئێران: ئیبراهیم رەئیسی لە پێشە

KDC

لەندەن : بەیاننامەی ڕەوەندی کوردستانی لەسەر ڕۆژی ئاڵا

nusar1

چالاکیەکانی مانگی 05 ی ساڵی 2023 ی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی

KDC
KDC

FREE
VIEW