KDC

ڕووسیا :تەقینەوەیەکی بەهێز لە دەریای ڕەشدا ڕوودەدات

دەزگای هەواڵگری روسیا رایدەگەیەنێت، تەقینەوەیەکی بەهێز هەڕەشە لە دەریای رەش دەکات بەهۆی بچڕانی ئەو کێبڵانەی ژمارەیەکی زۆر لە مینی ناو دەریاکەیان بەیەکەوە بەستوەتەوە، ئۆکرانیاش بە هەواڵێکی”ساختە”ناوی دەبات.

ئاژانسی ئاسایشی نیشتیمانی روسیا(FSB)، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، بەهۆی خراپی کەشوهەوا و دروستبونی رەشەبا، ئەو ئەو کێبڵانەی مینی ناو دەریای رەشیان بە بەندەرەکانەوە بەستوەتەوە لەبەشی رۆژئاواوە بچڕاون، بەو هۆیە مینەکان لە شوێنی خۆیان جوڵاون و مەترسی تەقینەوەیان هەیە.

مینەکان ژمارەیان(420)دانەیە و لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیاوە چێندراون، ئەگەر بتەقنەوە بەشی رۆژئاوای دەریاکە دەکەوێتە مەترسییەوە جگە لەو پەککەوتنە گەورەیەی لە بازرگانی نەوت و بەرهەمەکانی و بازرگانی دانەوێڵە دروست دەبێت.

ئەو هەوڵەی روسیاش وەک جۆرێک لە هاککردنی زانیارییەکانە
لای خۆیەوە ئۆکرانیا هەواڵەکەی بە ناڕاست و دروستکراو ناوبرد و هێزی دەریاوانی وڵاتەکەش رایگەیاند، تەنها یەکەکانی سەر بە خۆمان مافی بڵاوکردنەوەی هەر هۆشدارییەکی هەیە لە دەریاکەدا، ئەو هەوڵەی روسیاش وەک جۆرێک لە هاککردنی زانیارییەکانە.

ئەمە بیانویەکە بۆ داخستنی ئەو ناوچانەی دەریای رەش
هاوکات ڤیکتۆر فیشنۆڤ، جێگری سەرۆکی ئیدارەی دەریاوانی ئۆکرانیا بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی وتوە،
ئەمە هەواڵێکی نادروستە لەلایەن روسیاوە، ئەمە بیانویەکە بۆ داخستنی ئەو ناوچانەی دەریای رەش.

___

بە زرێپۆش سوپای تورکیا منداڵێکی کورد دەکوژن

KDC

لە مەهاباد چەند خانمێک دەستگیر دەکرێن

KDC

ڕێکخراوە ناحکوومییەکان: گۆڕینی ناوی فەیسبووک هەوڵێکە بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی لە ئابڕووچوونەکانی

KDC
KDC

FREE
VIEW