KDC

بڕێکی زۆر چەکی دژە تانک و فرۆکە لەلایەن ئەڵمانیا و سوید بۆ ئۆکرانیا دابیندەکرێت

ئەڵمانیا ڕایگەیاند، کە موشەکی سترێلای دژە فڕۆکەی زیاتر لەگەڵ 2000 چەکی دژە تانک بۆ ئۆکرانیا دەنێرێت و، سویدیش نزیکەی 5000 موشەکی دژە زرێپۆش بۆ ئۆکرانیا دابین دەکات.
ئاژانسی دەنگوباسی ئەڵمانیا (دی بی ئای) بڵاویکردەوە، کە کریستینە لامبەرشت، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا، داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایشی فیدراڵی کردووە، کە 2000 موشەکی ئاڕ بی جی دژە تانک و موشەکی ستێرلا بۆ ئۆکرانیا بنێردرێت.

هەروەها ئانالینا بیربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، پێشتر ڕایگەیاند بوو، کە وڵاتەکەی لە ئێستادا پلانی داناوە موشەکی زیاتری بەرگری ئاسمانی سترێلا بۆ ئۆکرانیا بنێرێت.

لەلایکی دیکەوە، پیتەر هۆلتۆکفیست، وەزیری بەرگری سوید، بۆ ئاژانی دەنگوباسی سویدی (تی تی) ئاشکرایکرد، کە وڵاتەکەی 5000 موشەکی دژە زرێپۆش و چەندین کەلو پەلی سەربازی بۆ ئۆکرانیا ئامادە دەکات، تا بتوانن بەرگری لە دژی تانک و زرێپۆشەکانی ڕووسیای پێ بکەن.

لە درێژەی لێدوانەکەیدا، پیتەر ڕایگەیاند، کە ئەو موشەک و چەکانە بە ئاسانی دەتوانرێت بەکار بهێنرێت و، پێویستیان بە مەشق و فێربوون نییە.

وابڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە، پەرلەمانی سوید لەوبارەوە بڕیار بدات.

جێی ئاماژەیە، ئەڵمانیا پێشتر 2700 موشەکی لە جۆرەکانی سترێلا و ستینگەر و ئاڕبی جی پێشەکەشی سوپای ئۆکرانیا کردووە.

سویدیش پێش سێ هەفتە 5000 چەکی جۆرا جۆری دژە زرێپۆش و فڕۆکەی بۆ ئۆکرانیا ناردبوو.

سۆران حەسەن

___

قەیرانی ئابوری و بێکاری کێشەیەکی زۆری بۆ کوردانی باکوور دروستکردووە

nusar1

ئابوریناسێک :ڕەنگە تا کۆتایی ساڵ یەک دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر 30لیرەی تورکی بەرزبێتەوە

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە سەرمایەی کوردستانە

nusar1
KDC

FREE
VIEW