KDC

سوید :لەسەدا 59هاوڵاتیان پشتگیری وڵاتەکەیان بۆ ئەندامێتی ناتۆ دەکەن

بە گوێرەی راپرسییەک، لە 10 سویدی 6یان باوەڕیان وایە کە پێویستە سوید بچێتە پاڵ ناتۆ، بە مەرجێک فینلاندیش بەشداری بکات.

ڕاپرسیەک کە لەلایەن سەنتەری سێڤۆ بۆ تەلەڤزیۆنی 4 ئەنجام دراوە، دەریدەخات، کە لە سەدا 59ی وەڵامدەرەوەکان، پشتگیری ئەندامێتی ناتۆیان کردووە بە مەرجێک فینلاند بەشداری بکات، لە کاتێکدا لە سەدا 17 ڕەتی کردووەتەوە و، بیست و چوار لە سەدا گوتوویانە، کە ئەوان خۆیان یەکلا نەکردووەتەوە.

ئایا سوید دەچێتە پاڵ ناتۆ، بێ گوێدانە ئەوەی کە فینلاند بەشدار دەبێ، لە سەدا 41ی وەڵامدەرەکان بە ئەندامێتی دەڵێن بەڵێ، بە بەراورد لەگەڵ لەسەدا 26 کە پەسەندیان نەکرد، وە لە سەدا 33 خۆیان یەکلا نەکردووەتەوە.

لە وەڵامەکانی دژە ناتۆدا، ناوەندی سوید، زۆرترین ڕێژەی (لە سەدا 47)ی بە دەستهێنا، پاشان ستۆکهۆڵم و مالمو (لە سەدا 44) گەورەترین ڕێژەی ڕەتکەرەوەکان لە یۆتبۆری بوو.

بە گشتی پیاوان زیاتر لە ژنان پشتگیری ئەندامێتی دەکەن لە ڕووی دەنگدەرانی حیزبەوە، دەنگدەری پارێزگار و ئازادیخواز، زۆرترین لایەنگری ئەندامێتی ناتۆن و، کەمترینیان دەنگدەری چەپن.

___

جۆنسن: لە دوای ساڵی 1945ەوە رووسیا بە دوای جەنگەوەیە لە ئەوروپا 

KDC

کۆمسیۆنی ئەوروپا: پویستیمان بە 195 ملیار یۆرۆیە بۆ ئەوەی کۆتایی بە وزەی ڕوسیا بهێنین

nusar1

بەریتانیا:دوای گەیشتنی کۆچبەران مۆبایلەکانیان لێدەستێنن

nusar1