KDC

نەقیبی سەندیکای پارێزەران میسر لەناو هۆڵی دادگا کۆچی دوایی دەکات

ڕەجایی عەتیە، نەقیبی سەندیکای پارێزەرانی میسر، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، دوای ئەوەی لە کاتی گوێگرتن لە دادگا، لەپڕ تەندرووستی تێکچوو و کۆچی دوایی کرد.

یاریدەدەری سکرتێری سەندیکای پارێزەران، ئەبوبەکر الزووە، رایگەیاند، دوای ئەوەی رەجایی عەتیە ئامادەی دادگا بووە، کتوپڕ تووشی جەڵتەی دڵ بوو و کۆچی دوایی کرد.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاوکراونەتەوە، نەقیبی سەندیکاکە تەمەن 84 ساڵە کتوپڕ بە بێهۆشی کەوتۆتەخوارەوە و، بە ئامبولانس گواستراوەتەوە نەخۆشخانەیەکی جیزەی میسر.

عەتیە، لە ساڵی 1938 لە بشیبین کومی پارێزگای مەنوفیە لە وڵاتی میسر لە دایکبووە و، لە ساڵی 2020ەوە نەقیبی پارێزەرانی میسر بووە.

___

بە ڤیدیۆ: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی 8ی مارس چالاکییەکی لە ئەڵمانیا ئەنجامدا 

KDC

یارییەکانی یۆرۆلیگ

nusar1

کۆمەڵەی کوردی رۆژهەڵات لە دانیمار بە فەرمی بوونە ئەندامی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانیان راگەیاند

KDC