KDC

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل تووشی کۆرۆنا کۆڤید 19)بووە)

نووسینگەی نەفتالی بینێت، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ ڕایگەیاند، کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

نووسینگەی بینێت، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ئەنجامی پشکنینەکان دەریانخستووە، کە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل تووشی کۆڤید 19 بووە و، هەست بە باشی دەکات و بەردەوام دەبێت لە کارکردن لە گۆشەگیرکردنی خۆی لە ماڵەوە.

تووشبوونی بینێت، ڕۆژێک دوای ئەوە هات، کە لەگەڵ ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە ئۆرشەلیم کۆبووەوە.

دوای گەیشتنی ئێوارەی ڕۆژی شەممە، بلینکن ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ بینێت گوتووێژی کرد، ئەوەش پێش ئەوەی بچێتە بیابانی نێگیڤ بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئیسرائیل و مەغریب و میسر و بەحرەین و ئیمارات.

جگە لە لاپید و بینێت، بلینکن ڕۆژی یەکشەممە چاوی کەوت بە ئیسحاق هێرزۆگ سەرۆکی ئیسرائیل و بێنی گانتز وەزیری بەرگری و سەرۆکی دەستەڵاتی فەلەستینی مەحمود عەباس لە ڕامەڵا

___

عێراقی سەرلێشێواو

nusar1

بۆچوونی برادەر موسکی   لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد 

KDC

ڕاپرسییەک پارتی گەلی کۆماری پێش پارتەکەی ئەردۆگان دەکەوێت

nusar1