KDC

ناڤاس میوانداری دەیان پەنابەری ئۆکرانی دەکات

کیلۆر ناڤاسی کۆستەریکی و گۆڵپارێزی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی، دەرگای ماڵەکەی خۆی بۆ دەیان پەنابەری ئۆکرانی کردەوە، کە بەهۆی شەڕ ماڵەکانیان بەجێهێشتووە.

فرانس پریس رایگەیاند، کە ناڤاس نزیکەی 30 پەنابەری ئۆکرانی لە ماڵەکەی خۆیدا هێشتۆتەوە و، جێگەی بۆ دابین کردوون و ماڵەکەی خۆی ئامادەکردووە بۆ وەرگرتنی ئەو خێزانانەی، کە لە دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕووسیا لە ئۆکرانیا.

ئاندریاس سالاس، هاوسەری ناڤاس، بە هاوکاری خێرخوازی، چەندین پەیامی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی: “دەتوانین یارمەتی منداڵەکان بدەین، هەندێکیش لەگەڵ دایکیان و ئەوانی دیکە، هەموو پیکەوە یارمەتی ئەو خێزانە ئۆکرانیانە دەدەین، کە ماڵەکانیان بەهۆی جەنگەوە بەجێهێشتوە”.

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دانیمارک کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

nusar1

داعش هێرش دەکات و کوژراو هەیە

KDC

بەفر و رەشەبای بەهێز باشووری سوید دەگرێتەوە 

KDC