KDC

چەند هاووڵاتییەکی شاری شنۆ سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە

چەند هاووڵاتییەکی شنۆ سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە

یازدە هاووڵاتی خەڵکی شنۆ لە دوو دۆسیەی جیادا، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سەرجەم سزای 187 مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

بە گوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەش هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر ڕەزایی، بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامێتی لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا و، ڕۆژی یەکشەممەش 27ی مانگ، ئەو سزایەیان پێ ڕاگەیەندراوە.

بە گوێرەی سزاکە، ڕەحمان یوسفی، کەمال قۆیتاسی، محەمەد خالید حەمزە پوور و ئەبوبەکر میناپاک، هەر یەک بە 5 ساڵ بەندکران سزا دران و، عەزیز قادرتاج کە مامۆستای قوتابخانەیە، سزای 3 ساڵ بەندکران و، سەلیم شەریفی سزای 2 ساڵ و شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا، پێنج هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی ڕەحمان ئەسەدی، فەرهاد مەعروفی، جەلال قادرزادە، عوبەید ئەنوەری و ڕێبوار چارەکداری، بە هەمان تۆمەت و لەلایەن هەمان دادگاوە سەرجەم سزای 13 ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

___

کاروچالاکیەکانی مانگی ٣ی ساڵی ٢٠٢٤ی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

KDC

لەسەر چەند پرسێکی تایبەت ،ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا کۆبونەوە

nusar1

شەپۆلێکی سەرمای بەهێز ڕوو لە ئەمەریکا دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW