KDC

ڕۆژهەڵاتی کوردستان : سێ کەس لە بەشداربوانی ئاهەنگی نەورۆز ئەشکەنجە دەدرێن

ژمارەیەک لە دەستگیرکراوانی نەورۆزی سنە، لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران ئەشکەنجە دراون و، وەک بێ ڕێزیش بە زۆر قژیان تاشیون.

بە گوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سێ کەس لە دەستگیرکراوانی نەورۆزی سنە، بە ناوەکانی ئومێد شێخی، سامان میرەکی و ئارمان سەلیمی، لە گرتووخانەی ئیتڵاعاتی سوپای سنە، (شارامفەڕ)، بە سەختی ئەشکەنجە دراون بە جۆرێک، کە سامان میرەکی سەری لە دوو شوێنەوە شکاوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە رێکخراوەکەی وتووە: “ئەو سێ هاووڵاتییە، سەرباری ئەوەی کە بە سەختی ئەشکەنجە دراون، بێ ڕێزییان پێکراوە و بە زۆر قژیانیان تاشیون”.

ئەو سێ هاووڵاتییە دوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە پارکی منداڵانی شاری سنە، بانگکرابوونە ئیتڵاعاتی سوپا و دەستگیر کرابوون.

___

پرۆفایلی ڕۆبێرتۆ کارلۆس

nusar1

لەسەر پەیماننامەی لۆزان سیاسەتمەدارێکی کورد نامەیەک ئاڕاستەی بەرپرسی ناوەندی سوید دەکات

nusar1

سەرۆکی حکومەت و باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق، کۆبوونەوە

KDC