KDC

پۆڵەندا خاکی کراوەیە بۆ وەرگرتنی بۆمبە ناوەکییەکانی ئەمەریکا

گەورە بەرپرسێکی پۆڵەندی دەڵێ، ئامادەن چەکە ئەتۆمییەکانی ئەمەریکا لە وڵاتەکەیان وەربگرن و، داواش لە واشنتۆن دەکات، کە ژمارەی سەربازەکانی لە ئەوروپا زیاد بکات.

سەرۆکی یاسا و دادپەروەری پارتی دەستەڵاتداری پۆڵەندا و جێگری سەرۆکوەزیران، یارۆسلاڤ کاچینسکی، رایگەیاند، وارشۆ کراوەیە بۆ میوانداریکردنی بۆمبە ئەتۆمییەکانی ئەمەریکا.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی وێڵت ئەم زۆنتاگی ئەڵمانی, وتی: “پۆڵەندا دڵخۆش دەبێت ئەگەر ئەمریکییەکان لە داهاتوودا, لە 100 هەزارەوە بۆ 150 هەزار سەربازی خۆیان لە ئەوروپا زیاد بکەن, ئەوەش بەهۆی زیادبوونی دەستدرێژییەکانی ڕووسیاوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ئەمەریکیەکان داوایان لێبکەن چەکی ئەتۆمی لە پۆڵەندا دابنێن، ئەوا پۆڵەندا بۆ ئەو مەبەستە کراوە دەبێت، ئەمەش بە شێوەیەکی بەرچاو زیاتر مۆسکۆ دەشێوێنێت”.

___

وەرزشکارێکی کورد بەشداری زۆرانبازی جیهانی لە نەرویج دەکات

KDC

گروپێکی ژنانی سەر بە کۆنفدراسیۆن رۆژی جیهانی ئافرەتانیان بە جلوبەرگی کوردی پیرۆز ڕاگرت

nusar1

لە هێرشێکی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر گوندێکی پارێزگای دیالە 11 کەس کوژران

KDC