KDC

سوید :ئاماری هەواڵگری لایەنگرانی ڕێکخراوی تیرۆریستی ئیسلامییەکان زۆر بوون

ساپۆ: زۆرێک لە سویدییەکان دەیانەوێت بچنە نێو داعشەوە

دەزگای هەواڵگری ئاسایشی سوید، (ساپۆ)، لە نوێترین ڕاپۆرتیدا، هۆشداریدا لەوەی کە سویدییەکان زیاتر ئامادەن بچنە نێو داعشەوە، سەرەڕای شکستهێنانی ئەو رێکخراوە لە عێراق و سوریا.

داتاکانی ساپۆ، ئەوە نیشان دەدەن کە زۆربەی ئەو زانیارییانەی لە شەڕی دژی تیرۆردا مامەڵەیان لەگەڵ کردوون، بەردەوامن لە خولانەوەی توندڕەوە ئیسلامییەکان.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا گەیشتن و چوونە نێو داعش زۆر ئەستەمە، بەڵام هێشتا لە زۆر کەسدا ئارەزوویەک هەیە.

داواکارانی گشتی ڕایانگەیاند، بەم دواییانە پۆلیس دوو برایان لە فڕۆکەخانەی لاندفتەر ستەیسبێری دەستگیرکردووە، چونکە خەریک بوون گەشت بکەن بۆ ئەوەی بچنە ناو گرووپی تیرۆریستی داعشەوە.

ئەو دوو پیاوە گومانلێکراوە، لە تەمەنی 40 ساڵیدابوون، لە رێگا بوون بۆ بەجێهێشتنی وڵات.

داواکاری گشتی، گوتیان، کە ئەو دوو پیاوە، پەیوەندیان بە توندڕەوییەو هەیە و، تۆمەتبارکراون بە گەشتکردن بۆ دامەزراندن و ڕاهێنان بۆ تیرۆرستان و، تاوانی دیکەی مەترسیدار.

ڕاپۆرتی ساڵانەی ساپۆ دەریخست، کە توندڕەوی لە سوید بە پێوەرێکی گەورە گەشە دەکات، لەوانەش توندڕەویی ڕاستڕەوی، ساپۆ بە بەردەوامی زانیاری وەردەگرێت دەربارەی ئەو کەسانەی، کە پێویستە چاودێری بکرێن.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، ژمارەی گەنجەکان کە بە نیازن و توانای بەشداریکردنیان لە تاوانی تیرۆریستیدا هەیە، لە زیادبووندایە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە: “هەڕەشەیەک هەیە بۆ سەر دیموکراسیمان لەلایەن توندڕەوەکانەوە”

___

فەرەنسا: دووکەس بە تۆمەتی گواستنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ بەریتانیا دەستگیرکران

nusar1

فدراسـیۆنی ڤارين کوردســتانی کۆمیتەی گشتیی خۆی لە وڵاتی نەرویج پێکهێنا

nusar1

پەرتوکێک لە پێناو ناساندنی شارەکانی کوردستان بەیەکتر بڵاودەکرێتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW