KDC

ڕوسیا چالاکی 15ڕێکخراوی نێودەوڵەتی لە وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە

لە کاردانەوەکانی ڕوسیا بەرانبەر لایەنگیری و پاڵپشتی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ لایەنی وڵاتانی ڕۆژئاوا و، تاوانبارکردنی سوپای ڕوسیا بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە شەڕ، کە وەک تاوانباری جەنگ باس دەکرێت، وەزارەتی دادی ڕوسیا فەرمانی هەڵوەشانەوەی 15ڕێکخراوی نێودەوڵەتیدا، کە لە نێویاندا ڕێکخراوی ئەمەریکی تێدایە.

وەک لە ڕاگەیاندکەدا هاتووە، ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (هیومان ڕایس ۆچ)، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و دەزگای کارنیگی بۆ ئاشتی نێودەوڵەتی و، چەندین ڕێکخراوی دیکە کار و ئۆفیسەکانیان بەهۆی پابەندنەبوونیان بە یاسای فیدراڵی ڕوسیاوە ڕاگیراوە.

لەمبارەوە ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، کە بارەگەکەی لە نیۆرکە، ڕایگەیاند، گومان لەوەدا نییە کە ئەم هەنگاوە لە وەڵامی ئەو ڕاپۆرتانەن لە بارەی شەڕەوە لە ئۆکرانیا بڵاو کراونەتەوە.

لەدرێژەی ڕاگەیاندنکەی ڕێکخراوی ناوبراودا هاتووە، حکوومەتی ڕوسیا لە ڕاستیدا لە کارەکانی ناڕوونە و گرینگی بە هیچ ڕاستییەک نادات سەبارەت بە پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی لە ئۆکرانیا و، ئەوە تەنیا کارێکی سادەیە لە بەڵگەکانمان کە کارمان لە سەری کردووە.

جێی ئاماژەیە، ڕوسیا هەموو ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە کە لەبارەی تاوانی جەنگ و دەستنەپارێزی سوپای روسیا لە هاووڵاتیانی مەدەنی، وەک هێرشێکی ڕاگەیاندنی ڕۆژئاوا پێناسەی دەکات.

سۆران حەسەن

___

سوید: پێشنیاری بڕینی دەرماڵەی منداڵی چوارەمی پەنابەران دەکرێت

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەڵمانیا کۆبونەوەیەکی ئەنجام دا

nusar1

ئەرکى هێزە سەربازییەکانى ئەمریکا لە عێراق لە شەڕ دژى داعشەوە دەگۆڕێت بۆ هاوکارى لۆجیستى بۆ هێزە عێراقییەکان

KDC