KDC

ڕوسیا جەنڕاڵێکی بە ئەزمونی بۆ جەنگی دژ بەئۆکرانیا دیاریکرد

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی خۆرئاوایی، ڕوسیا فەرماندەیەکی نوێی بۆ جەنگی ئۆکرانیا دەستنیشانکردووە، کە تا ئێستا مۆسکۆ پشتڕاستی نەکردۆتەوە.

بی بی سی لە زاری بەرپرسێکی ڕۆژئاوایی نەناسراوەوە دەڵێت، ڕوسیا جەنەراڵێکی کە شارەزاییەکی بەرچاوی لە شەڕەکانی سوریادا هەیە، دەستی بەسەر فەرمانی ئۆپەراسیۆنەکاندا بۆ سەر ئۆکرانیا گرتووە.

تا ئێستا هیچ لێدوانێک لەلایەن ڕوسیاوە لەسەر ئەو هەواڵە نەدراوە.

زانیاری ڕۆژئاوایی لەسەر ڕوسیا بە بەشێکی زۆر لە پڕوپاگەندە و شەڕی دەروونی دەبینرێت، بە تایبەتی کە زیاتر لەسەر بنەمای سەرچاوە نەناسراوەکان دامەزراون و بە بەڵگە پشتیوانی لێناکرێت.

بی بی سی گوتی، فەرماندەی ناوچەی سەربازی باشووری ڕوسیا، جەنەراڵ ئەلێکساندەر دڤۆرنیکۆڤ، ئێستا سەرکردایەتی شەڕەکە دەکات.

سەرچاوە نەناسراوەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە: ئەو فەرماندەیە تایبەتە، ئەزموونێکی زۆری لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ڕووسیا لە سوریا هەیە، بۆیە پێشبینی دەکەن فەرمان و کۆنترۆڵ بە گشتی باشتر بکات.

ئەوەشی خستەڕوو، کە دەستنیشانکردنی جەنەراڵ دڤۆرنیکۆڤ بەشێک بوو لە باشکردنی هەماهەنگی نێوان یەکە جیاوازەکان، چونکە پێشتر ڕوسیا پشتی بە گرووپە سەربازییەکان بەستووە، کە بەجیا کار دەکەن.

هەواڵەکانی ڕۆژئاوا، پێشتر گوتبوویان هێزەکانی ڕوسیا لە ئۆکرانیا بە جیا و بەبێ فەرمانی یەکگرتوو کار دەکەن.

لە کۆتایی مانگی شوباتەوە لە کاتی هەڵگیرسانی شەڕ لە ئۆکرانیا، ڕوسیا بوونی فەرماندەیەکی دیاریکراوی چاودێری ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ڕانەگەیاندووە، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە کە فەرماندەی گشتی نییە.

___

شەڕەکەی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا کوژرانی 7سەربازی ئازەربایجانی و برینداربوونی 10ی دیکەی لێکەوتەوە

KDC

بەریتانیا: بۆ رێگری لە کۆچبەران پڕۆژە یاسایەکی توند ئاڕاستەی پەرلەمان دەکرێت

KDC

گرنگترین تەوەرەکانی سەردانەکەی بەرێز مەسرور بارزانی

KDC