KDC

فەرماندەییەکی یەکەی تانکی سوپای ڕوسیا لە ئۆکرانیا کوژراوە

ئالێکساندەر بێسپالۆڤ فەرماندەی سوپای ڕووسیا لە ئۆکرانیا کوژرا

ڕووسیا ڕووبەڕووی زیانێکی هێندە گەورە بووەتەوە کە لە پلانەکانیدا بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئۆکرانیا بە هیچ شێوەیەک بیری لێنەکردبووەوە و لە دوایین پێشهاتیشدا ڤلادمێر پۆتین سەرۆکی ڕووسیا نۆیەمین فەرماندەی سوپاکەی لە ئۆکرانیا لەدەستدا.

ئالێکساندەر بێسپالۆڤ فەرماندەی یەکەی تانکی سوپای ڕووسیا لە لایەن سوپای ئۆکرانیاوە کوژرا، کەلەلایەن خوشکەکەیەوە پشتڕاست کرایەوە.

فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە زیانەکانی سوپای ڕووسیا لە کاتی دەستپێکردنی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتەوە هەتا ٩ی نیسان بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لەو ماوەیەدا ١٩ هەزار و ١٠٠ سەربازی سوپای ڕووسیا کوژراون. جگە لەوە ٧٠٥ تانکی سەربازی، ١٨٩٥ ئوتومبێلی زرێپۆش، ٣٣٥ سیستەمی تۆپهاوێژ، ١٠٨ سیستەمی موشەکی بە کۆمەڵ، ٥٥ سیستەمی بەرگری ئاسمانی، ١٥١ فڕۆکەی جەنگی و ١٣٦ هەلیکۆپتەری ڕووسیا لە لایەن سوپای ئۆکرانیاوە تێکشکێندراون. جگە لەوە هێزەکانی ڕووسیا ٧ کەشتی جەنگی و ١١٢ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەدەستداوە.

هەرچەندە ڕووسیا بە تەواوی دان نانێت بەو زیانانەی لە لایەن ئۆکرانیاوە بڵاوکراونەتەوە، بەڵام چیتر ناتوانێت نکۆڵی لە زیانە گەورەکانیان بکات. دیمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی کرێملینی ڕووسیا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی Sky News دانی بەوەدا نا کە لە جەنگی ئۆکرانیادا زیانی گەورەیان بەرکەوتووە و ئەوەشی بە تراژیدیایەکی گەورە بۆ بۆ ڕووسیا ناوبرد.

___

له‌باره‌ی كۆچبه‌ران عێراق وەڵامی یەکێتیی ئەورووپا دەداتەوە

KDC

ئاژانسی ئەوروپا: تا مانگی ئاب ژمارەی تووشبوان بە کۆرونا پێنج ھێندە زیاد دەکات

KDC

بەریتانیا: دوو پاڵێورای سەرەکی جێگرتنەوەی جۆنسن پاڵپشتی سیاسەتی گواستنەوەی کۆچبەران بۆ وڵاتی سێیەم دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW