KDC

لە هەڵبژاردنی فەڕەنسا ماکرۆن پێش ڕکابەرەکانی کەوت


براوەی خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەرەنسا ماکرۆن بوو، کە بەنزیکەی پێنج خاڵ لە بەهێزترین ڕکابەری خۆی لە لوپێنی بردەوە، ماکرۆن و لوپێن لە 24ی نیساندا پێشبڕکێی خولی دووەم دەکەن.

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەرەنسا، ماکرۆن بە نزیکەی 4% پێش لوپێن دەکەوێت، بەوەش هەردووکیان بۆ گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکە سەرکەوتن.

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، ئیمانوئێل ماکرۆن، لەنێوان 28.1 تا 29.7٪ ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. لەدوای ئەو ماری لوپێن، سەرۆکی بەرەی نیشتمانی راستڕەو دێت، کە لە نێوان 23.3٪ تا 24.7ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

ئەمە لەکاتێکدایە لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ساڵی 2017، ماکرۆن 24.01٪ی دەنگەکانی بەدەستهێنابوو و لوپێن 21.3٪ی دەنگەکانی بەدەستهێنابوو. هەر وەک پێش هەڵبژاردنەکان پێشبینی دەکرا، ماکرۆن و لوپێن بەرەو گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکان دەڕۆن، کە لە 24ی ئەم مانگەدا بەڕێوەدەچێت.

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، مێلونشون، سەرۆکی پارتی فەرەنسای یاخیبووی چەپ لە 20.10٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و، هەر وەک پێشبینی دەکرا لە پلەی سێیەمدا دێت.

___

كۆچبه‌رێكی دیکەی‌ كورد له‌ سه‌ر سنووری پۆڵه‌ندا به‌هۆی سه‌رما گیانی له‌ده‌ست دا

KDC

ڕیزبەندی خولە نێوخۆییەکانی ئەوروپا

nusar1

ئەگەری هەیە بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ئافرەتێک ببێتە سەرۆک وەزیرانی سوید

KDC